بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عامر نووری، گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک، بە ئاژانسی هەواڵی باسنیووزی راگەیاندووە: "ئەمڕۆ شەممە ٢٦ی١٢ی٢٠٢٠ لە شاری کەرکووک دوو ئافرەتی هاوکاری تیرۆیستانی داعش دەستگیر کراون کە کاریان پێدانی ئەستۆ پاکی بووە بۆ خێزانی چەکدارانی داعش".
ناوبراو گوتشی: "ئەو دوو ئافرەتە لەلایەن دەزگای هەواڵگریی عێراقییەوە و بەپێی ماددی 4ی تیرۆر لە یاسای سزادانی عێراقی داواکراو بوون و بەپێی هەمان مادە مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت، چوونکە وەک تیرۆریست هەژمار دەکرێن".
گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک راشیگەیاند: "ئەو دوو ئافرەتە دانیان بەتاوانەکانیاندا ناوە و ئێستاش ڕووبەڕووی یاسا کراونەتەوە لێکۆڵینەوەی چڕیان لەگەڵدا دەکرێت".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment