بافڵ تاڵەبانی جەخت لە پەیوەندییە دۆستانەکانیان لەگەڵ حزبی نووری مالیکی دەکاتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بافڵ تاڵه‌بانی پەیامێکی ئاراستەی نووری مالیکی کرد و وتی دووپاتی دۆستایه‌تی و په‌یوه‌ندی پته‌وی نێوان یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان و حزبی ده‌عوه‌ ده‌که‌ینه‌وه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس،بافڵ تاڵه‌بانی له‌په‌یامێکدا که‌ ئاراسته‌ی نووری مالیکی ئه‌مینداری گشتیی حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی کردووه‌ رایگه‌یاندووه‌: "به‌بۆنه‌ی به‌ستنی 18مین کۆنگره‌ی حزبه‌ تێکۆشه‌ره‌که‌تان و هه‌ڵبژاردنه‌وه‌تان به‌ ئه‌مینداری حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی پیرۆزباییتان لێده‌که‌م، هیودارم هه‌میشه‌ له‌ به‌ره‌وپێشچوون و گه‌شه‌کردندا بن".

تاڵەبانی راشیگه‌یاندووه‌: "دڵنیاین ئه‌م هه‌نگاوه‌ به‌رپرسیارێتی گه‌وره‌ ده‌خاته‌ ئه‌ستۆی تۆ و حزبه‌ تێکۆشه‌ره‌که‌تان که‌ مێژویه‌کی گه‌شی هه‌یه‌ له‌ خه‌بات له‌ دژی دیکتاتۆری و زوڵم و زۆری رژێمی له‌ناوچو، هه‌روه‌ک چۆن به‌رپرسیارێتییه‌کی دیکه‌شتان بۆ زیاد ده‌کات له‌ پته‌وتر کردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه‌ خه‌باتگێڕه‌کانی گۆڕه‌پانی سیاسی عێراق له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل و به‌رقه‌راربوونی ئاشتی و ته‌بایی و برایه‌تی له‌ وڵاتدا".

هه‌ر له‌و په‌یامه‌یدا بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی ده‌ڵێت: "دووپاتی دۆستایه‌تی و په‌یوه‌ندی پته‌وی نێوان یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان و حزبی ده‌عوه‌ ده‌که‌ینه‌وه‌ له‌پێناو هێنانه‌دی ئامانجه‌ باڵاکانی گه‌لی عێراق و پاراستن و درێژه‌پێدانی په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ و کاری پێکه‌وه‌ییمان".

News Code 4734

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha