کاندیدێکی دیکە لە یەکێتیی نیشتمانییەوە بۆ بەدەست هێنانی پۆستی سەرۆک کۆمار ڕکابەریی بەرهەم ساڵح دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کاندیدێکی دیکە لە یەکێتی نیشتمانییەوە بۆ پۆستی سەرۆک  کۆماری عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئامانجێتی دەنگی زۆربەی نوێنەرانی کورد بە دەستبێنێت و باس لەوەدەکات، زۆربەی لایەنەکان قەناعەتیان کردووە کەسێکی موناسبە بۆ ئەو پۆستە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕووداو، لەتیف ڕەشید، کاندید بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق وتی: "بۆم دەرکەوتووە لەناو هەرێم و عێراقیشدا پشتگیری دەکرێم و بۆ ئەو مەبەستەش پەیوەندیم بەزۆر لە لایەنەکانەوە کردووە و زۆربەی لایەنەکان قەناعەتیان کردووە کەسێکی موناسبم بۆ ئەو پۆستە".

لەتیف ڕەشید سەبارەت بە بۆچوونی یەکێتی ئاشکرای کرد، زۆربەی یەکێتی بە شیاوی دەزانن بۆ ئەو پۆستە و وتیشی: لەگەڵ بافڵ تاڵەبانیشدا قسەم کردووە.

لە بارەی ڕەزامەندی لایەنە کوردییەکانەوە دەڵێت: ئامانجم ئەوەیە دەنگی زۆربەی نوێنەرانی کورد بەدەست بێنم و پەیوەندییەکی باشم لەگەڵ لایەنەکاندا هەیە و لە ڕابرددودا پەیوەندیم لەگەڵ پارتی باش بووە و ئێستاش لەگەڵ بەشێک لە سەرکردەکانی پارتیدا پەیوەندیم باشە.

لەئەگەری داوا لێکردنی بۆ کشانەی لە خۆ کاندیدکردنی وتی: من جارێ بڕیارم داوە و خۆم کاندید کردووە، هیچ بڕیارێکم لە فکردانییە بۆ کشانەوە و بەردەوام دەبم لە مانەوەم.

News Code 4727

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha