پارتى دیموکرات، سەرۆک و وتەبێژی فراکسیۆنەکەى لە پەرلەمانی عێراق دیاری کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فراکسیۆنى پارتى دیموکراتى کوردستان لە پەرلەمانى عێراق سەرۆک و وتەبێژی فراکسیۆنەکەیان دیاری کرد و سەرۆکى فراکسیۆنى خولی پێشوو بە سەرۆک دانراوەتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ فراکسیۆنى پارتى لە پەرلەمانى عێراق؛ ڤیان سەبری-ی بە سەرۆکی فراکسیۆن و ڤیان دەخیل-ی بە وتەبێژی فراکسیۆنەکەی دیاری کرد.

پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڵبژاردنى ئەمجارەی پەرلەمانى عێراق 3٣ کورسیی بەدەستهێنا، بەڵام دواتر ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق دوو کورسی لە پارتى سەندەوە بۆ یەکێتى نیشتیمانى کوردستان.

ڤیان سەبری لە خولی رابردوودا سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی بوو لە پەرلەمانی عێراق، نوێنەرى پارێزگای دهۆکە، ڤیان دەخیل کە ئێزیدی شنگالە لە خولی سێیەم ئەندامى پەرلەمانى عێراق بوو لەسەر لیستى پارتى.

News Code 4714

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha