نوسینگەی راگەیاندنی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە مستەفا کازمی گەیشتە پارێزگای نەجەف.
سەردانەکەی کازمی لەکاتێکدایە، لەچەند رۆژی رابردودا لوئەی یاسری پارێزگاری نەجەف دەستیلەکارکێشایەوە و 4ی ئەم مانگەش کازمی دەستلەکارکێشانەوەکەی پەسەندکرد.
چاوەڕێ دەکرێت لەسەردانەکەی کازمیدا دۆسییەکانی دەستلەکارکێشانەوەی پارێزگار و دۆسیەی گەندەڵی کە بەشێک لە فەرمانگەکانی پێ تۆمەتبار دەکرێت، لەگەڵ بەرپرس و فەرماندە سەربازییەکانی نەجەفدا تاوتوێ بکات.
Your Comment