پەروین بوڵدان: پێویست بوو دوای دەرچوونی بڕیارەکەی دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا، دەمیرتاش ئازاد بکرایە

بەشی تورکیا- هاوسەرۆکی هەدەپە وێڕای ئاماژەدان بە بڕیاری دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا لەبارەی زەروورەتی ئازادکردنی دەمیرتاش، گوتی پێویست بوو پاش دەرچوونی ئەو بڕیارە، دەمیرتاش ئازاد بکرایە.

کوردپرێس:

پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی هەدەپە لە مەڵبەندی سەرەکی هەدەپە لە شاری ئیستانبوڵ، کۆنگرەیێکی رۆژنامەوانی سازکرد و تێیدا باسی لە بڕیارەکەی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا کرد لەبارەی ئازادکردنی هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە، سەڵاحەدین دەمیرتاش کرد.

پەروین بوڵدان ئاماژەی بەوەدا کە پارێزەرەکانی سەڵاحەددین دەمیرتاش هەوڵی زۆریانداوە بۆ دەرکردنی ئەو بڕیارە و رەخنەی لەوەش گرت کە هەرچەندە بڕیارەکە ئێوارەی دوێنێ دەرچوە، بەڵام تا ئێستا سەڵاحەددین دەمیرتاش ئازادنەکراوە و وتی،"پێویستبو دوای دەرچونی بڕیارەکەی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا، سەڵاحەددین دەمیرتاش ئازاد بکرایە، بەڵام تا ئێستا ئازاد نەکراوە. پێویستە دەمیرتاش و تەواوی زیندانییە سیاسییەکانی دیکە دوای دەرچونی ئەم بڕیارە راستەخۆ ئازاد بکرێن".

پەروین بوڵدان لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنوسێک دەربارەی ئەوەی "ئایا لەگەڵ پارتەکانی دیکەی ئۆپۆزسیۆن کۆدەبنەوە و کار بۆ پێکهێنانی هەڵوێستێکی هاوبەش دەکەن؟" وتی: "لە راستیدا ئەمە بابەتێک نییە تەنها پەیوەندی بە هەدەپە-وە هەبێت، راستە بڕیارەکە بۆ سەڵاحەددین دەمیرتاش دەرکراوە، بەڵام لە راستیدا پەیوەندی بە ملیۆنەها کەسەوە هەیە.

وتیشی، بڕیارەکە تەنها تایبەت نییە بە هەدەپە، بەڵکو تایبەتە بە هەمو بزوتنەوە کۆمەڵایەتییە ناڕازییەکان، ئەو تاوانانەی ئەمڕۆ بەرامبەر ئێمە دەکرێن، سبەی بەرامبەر پارتەکانی دیکەش دەکرێن، بە پێویستی دەزانم هەمو پارتە ئۆپۆزسیۆنەکان هەڵوێستی ئەرێنییان لەسەر ئەم بڕیارە هەبێت و پشتگیری بکەن".

News Code 452

Your Comment

You are replying to: .
captcha