کوردپرێس:
به‌ختیار شاوه‌یس، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌لاپه‌ڕه‌ی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نوسیویه‌تی، "جارێکی تر دەیڵێمەوە، دەبێت تورکیا نەوتی هەرێم تەسلیمی بەغداد بکات".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌پرسێت "ئایا ئەمە توركیا دەکات؟ تەنها ئومێدم ئەوەیە کە ئەمە بکات، بەڵام ...".
به‌ختیار شاوه‌یس جه‌ختده‌كاته‌وه له‌وه‌ی، "گرنک ئەوەیە بەفعلی نەوت تەسلیم به‌سۆمۆ بکرێ، خەڵک بەقسە هیچی ناوێت، چونکە قسە زۆر کرا، خەڵک تەنها موچەکەی خۆی دەوێت و بەس".
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی عێراق له‌كۆتاییدا ده‌ڵێت "ڕەشبین نیم بەڵام خەڵک لەهەموو شتێک زیاتر گرنگە کە ڕاستیەکانیان لەبەرچاو بێت چونکە ئێمە نوێنەری خەڵکین لەڕێگەی یەکێتیەوە".
Your Comment