ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی مەترسییەکانی تۆمەتبار کردنی ئەخلاقی هۆشداری دەداتە مەسروور بازانی

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دواى بڵاو کردنه‌وه‌ى هه‌واڵى کڕینى خانوویه‌ک له‌لایه‌ن مه‌سروور بارزانى سه‌رۆکى حکوومه‌ته‌وه‌ له ‌ویلایه‌تى میامى ئه‌مریکا به‌بڕى 18 ملیۆن دۆلار، نووسینگه‌ى سه‌رۆکى حکوومه‌ت وه‌ڵامێکى توندى ئه‌و هه‌واڵه‌ى دایه‌وه‌ و ئەندامێکی سه‌رکردایه‌تیه‌کی یه‌کێتیش پێیوایه‌، له‌برى وه‌ڵامدانه‌وه‌، نووسینگه‌ى سه‌رۆکى حکوومه‌ت ده‌ستى بۆ چه‌ند پرسێکى دیکه‌ بردووه‌، که‌ هاوشێوه‌ى په‌لاماردانه‌ نه‌ک وه‌ڵامدانه‌وه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئارێز عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى ده‌ڵێت: "جارێ سه‌ره‌تا من نازانم ئه‌و هه‌واڵه‌ تاچه‌ند ڕاسته‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕاست بێت، ده‌بێت به‌سه‌رۆکى حکوومه‌ت بڵێین چۆن؟ ئه‌گه‌ر ڕاستیش نه‌بوو، ئه‌وا سه‌رۆکى حکوومه‌ت ده‌توانێت به‌ڕێکاری یاسایی یان به‌ڕێکارێکى ئاسایی به‌رگرى له‌خۆى بکات".

به‌وته‌ى سه‌رکردایه‌تیه‌که‌ى یه‌کێتى: "من قسه‌م له‌سه‌ر ڕوونکردنه‌وه‌که‌ى نووسینگه‌ى سه‌رۆکى حکوومه‌ت هه‌یه‌، له‌و ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ باسى په‌یوه‌ندى هاوسه‌رى یه‌کێک له ‌ئه‌ندامانى خولى پێشووى په‌رله‌مانى عێراق ده‌کات له‌گه‌ڵ یه‌کێک له‌و ڕۆژنامه‌نووسه‌ بیانیه‌، ڕاسته‌ ناو نه‌هاتووه‌، به‌ڵام ناکرێت نووسینگه‌ى سه‌رۆکى حکوومه‌ت په‌نا بۆ ئه‌و جۆره‌ ڕێکارانه‌ ببات بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌، چوونکه‌ ئه‌وه‌ کارێکى مه‌ترسیداره‌".

ئارێز عه‌بدوڵڵا ده‌شڵێت: "ئێمه‌ له ‌ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست‌ و له‌ کوردستانین، ئه‌و جۆره‌ وه‌ڵام ‌و زمان ‌و قسه‌یه‌کى له‌و جۆره‌ش کوشتنى له‌سه‌ره‌ و کێشه‌ى گه‌وره‌ى کۆمه‌ڵایه‌تى به‌دواوه‌یه‌، من له‌ نووسینێکیشمدا وتومه‌ تکایه‌ ده‌ست بۆ ئه‌و جۆره‌ قسانه‌ مه‌به‌ مه‌ترسیداره‌".

News Code 4381

Your Comment

You are replying to: .
captcha