نێچیرڤان بارزانی: دەسەڵاتی دادوەری نابێ لەژێر هەژموونیی سیاسەتدا بێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، نابێت دەسەڵاتی دادوەری لەژێر کاریگەریی سیاسی و حیزبی بێت. هەروەها پێیوایە، کاتێک خەڵک پابەندی یاسا دەبێت کە متمانەی بەوە هەبێت دادوەر لە ژێر هیچ گوشارێکی دەرەکیدا نییە.

کوردپرێس:

ڕۆژی چوارشەممە 08-12-2021 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان گوتارێكی لە رێوڕەسمی سوێندخواردنی دادوەر عەبدولجەبار عەزیز حەسەن، سەرۆكی دادگەی پێداچوونەوە و سەرۆكی ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی كوردستان پێشكەش كرد كە لە سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان بەڕێوەچوو.

لە گوتارەكەیدا نێچیرڤان بارزانی تیشكی خستەسەر دۆخی دەسەڵاتی دادوەری و كێشە و ئاڵنگارییەکانی بەردەمی، هەروەها جەختی لە گرنگیی سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری و سەروەریی یاسا كردەوە و بە بنەمای دامەزراندنی سیستەمی دیموكراسی و كۆمەڵگەی پێشكەوتووی لە قەڵەم دا.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەختی لەوە کردەوە كە دەبێ دەسەڵاتی دادوەری بە تەواوی لە كاریگەری و هەژموونی سیاسی دوور بێت و خۆی بەرگری لە خۆی بكات، دەسەڵاتەكانی دیكە و هەموو لایەنەكانیش دەبێ رێز لە سەربەخۆیی دادوەری و سەروەیی یاسا بگرن و یاسا لە سەرووی هەمووانەوە بێت تا هاووڵاتی متمانەی بە دادوەری و یاسا هەبێت.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش دا، هاووڵاتی ده‌بێ متمانەی هەبێت به‌وه‌ى دادوەر لە هەموو گوشارێکی دەرەکی بە دووره‌ و تەنیا بە ویژدان و پابه‌نديى خۆى بە یاساوە، پەیوەسته‌. هاووڵاتى كاتێك پابه‌ندى دادوه‌رى و ياسا ده‌بێت كه‌ دڵنيا بێت، ئازاد و سه‌ربه‌خۆن.

News Code 4363

Your Comment

You are replying to: .
captcha