پەکەکە بەرپرسیارێتیی کوشتنی سەرۆک هۆزێکی کورد و براکەی گرتە ئەستۆ

بەشی تورکیا- باڵی نێو شارەکانی پەکەکە بەرپرسیارێتیی کوشتنی دوو برای کوردی لە جزیر گرتە ئەستۆ.

کوردپرێس:

یەکینەکانی پاراستنی مەدەنی (YPS) باڵی نێو شار لە نێو پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بەرپرسیارێتیی هێرشی تیرۆریستیی سەر دوو ئەندامی پارتی دادوگەشەپێدانی گرتە ئەستۆ کە ڕۆژانی 4ی دیسەمبێر و 17ی نۆڤێمبێر کوژرابوون.

بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی فورات YPS بەرپرسیارێتیی هێرشەکەی گرتە ئەستۆ کە تێیدا تاهیر گۆڤەن برای جیهان گۆڤەن سەرۆکی پێشووی ئاکەپە کوژرا.

هەروەها یەپەشە بەرپرسیارێتیی هێرش کردنی بۆ سەر ئەمین نەرگس فەرماندەی هێزەکانی لیوای خۆجێیی جزیری گرتە ئەستۆ کە 17ی نۆڤێمبێر لە ناوچەی بووز ئالانی توکی ئەنجام درابوو.

News Code 4346

Your Comment

You are replying to: .
captcha