کوردپرێس:
ڕێزان شێخ دلێر ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە لێدوانێکدا دەڵێت پۆستی سەرۆککۆماری عێراق پشکی کوردە و لە نێو کوردیش پشکی یەکێتییە. بەڵام لەبارەی ئەو بابەتەوە تا ئێستا دانوستان لەگەڵ لایەنەکانی دیکە نەکراوە.
شێخ دلێر دەشڵێت: یەکێتی لە سەر هەڵبژاردنەوەی بەرهەم ساڵح وەک سەرۆککۆماری عێراق لە قۆناغی داهاتووی عێراقدا پێداگرە. بەڵام ئەو بابەتە ئێستاش لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی دیکەی عێراق و لە پڕۆسەی سیاسیدا تاوتوێ نەکراوە.
ئەندامەکەی سەرکردایەتیی یەکێتیی دەشڵێت: لە ڕۆژانی داهاتوودا گفتوگۆی لایەنەکان دەبینرێت و پێش ئەوەش لایەنە کوردییەکان وێڕای پێکهێنانی هاوپەیمانی بە یەک فراکسیۆنی یەکگرتوو لە دانوستان لەگەڵ لایەنەکانی دیکەدا بەشداری دەکەن و ئامانجیشیان دەستخستنی پۆستەکانە.
Your Comment