بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە توویتێکدا بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق لەبارەی خۆپێشاندانەکانی خوێندکاران لە پارێزگای سلێمانی کە ماوەی چەند رۆژێکە بەردەوامە و دوو رۆژە تووندوتیژیی لێکەوتووەتەوە رایگەیاند: "زۆر بەداخم بۆ گرژییەکانی سلێمانی. خۆپێشاندانی ئاشتیانەی خوێندکاران بۆ داخوازییەکانیان مافێکی دەستوورییە، و تووندوتیژی دژی خەڵکی مەدەنی و ئاسایشی گشتی مایەی سەرکۆنەیە".
سەرۆککۆماری عێراق هەروەها پاراستنی خۆپیشاندەران بە ئەرکی هێزە ئەمنییەکان ناودەبات و داوادەکات "پێکەوە ئارامی و مافی هاووڵاتی و موڵکی گشتی و پیرۆزییەکانی نیشتمان بپارێزین".
Your Comment