بەپێی هەواڵی کوردپرێس، زانا مەلا خالید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان بە رووداوی راگەیاند "لە پرۆسەی هەڵبژاردن هیچ بۆشاییێکی یاساییمان نییە و هیچ پێویست ناکات یاساکە هەموار بکرێتەوە، ئەگەر پرۆژەیەکی تازە هەبێت بۆ هەڵبژاردنی کوردستان ئەوە خۆی لەخۆیدا لەمپەڕ دروستکردنە بۆ ئەوەی هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا نەکرێت."
پێچەوانەی پارتی، ئاراستەی تێڕوانینی زۆربەی فراکسیۆنەکانی دیکەی پەرلەمان هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنە، بەجۆرێک کار بە لیستی نیمچە کراوە بکرێت و سیستەمی هەڵبژاردن لە بازنەیەک بکرێتە فرەبازنەیی.
یەکێتی پێشنیازدەکات بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان، پەیکەربەندی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن وەک خۆی بمێنێتەوە .
رۆژی 23-12-2019 ماوەی یاسایی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان تەواوبووە، کۆمیسیۆنەکە چاوەڕێیە بڕیار لە ئەنجوومەنی کۆمیسیاران بدرێت و بتوانن هەڵبژاردنی داهاتوو بەڕێوەببەن کە بەگوێرەی یاسا دەبێ لە کۆتایی مانگی 9 ی 2022 بکرێت، کۆمیسیۆن دەڵی شەش مانگی پێویستە بۆ ئامادەکارییەکان و دەبێ لە کۆتایی مانگی 3ی ساڵی 2022 راسپێردرابن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن.
Your Comment