وتەبێژی حكوومه‌تى هه‌رێم: كۆچى گه‌نجان به‌هۆى په‌كه‌كه‌وه‌یه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وته‌بێژى حكوومه‌تى هه‌رێم ئاشكرای ده‌كات، به‌شێك له‌هۆكارى كۆچى گه‌نجان له‌هه‌رێم په‌یوه‌سته‌ به‌حكومه‌ته‌وه‌، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "كابینه‌ى نۆیه‌م 120هه‌زار هه‌لى كارى ڕه‌خساندوه‌"، به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ش ده‌ڵێت:"به‌شێك له‌هۆكارى كۆچى گه‌نجان به‌هۆى په‌كه‌كه‌وه‌یه‌".

کوردپرێس:

د.جووتیار عادل وته‌بێژى حكوومه‌تى هه‌رێم ڕایگه‌یاند، "حكوومه‌تى هه‌رێم گرفتى مووچه‌ى چاره‌سه‌ر كردووه‌ و ده‌ستى به‌چاكسازى كردوه‌و بابه‌تى كۆچ وه‌ك بابه‌تێكى سیاسى به‌شێك له‌لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان به‌كاریده‌هێنن بۆ مه‌رامى سیاسى خۆیان".

ده‌شڵێت:"كابینه‌ى نۆیه‌م 120 هه‌زار هه‌لى كارى ڕه‌خساندوه‌و كۆمه‌ڵێك بڕیارى پێویستیش دراون سه‌باره‌ت به‌كۆچى هاوڵاتیان بۆ ده‌ره‌وه‌".

لای خۆیشیه‌وه‌ سه‌فین دزه‌یی به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێم ڕایگه‌یاند، "كۆچكردن له‌گه‌ڵ مرۆڤایه‌تى هه‌ر هه‌بوه‌و بازرگانیكردن به‌سیاسه‌ت‌و مرۆڤ هه‌یه‌و ئه‌مه‌ بۆ ناشیرینكردنى هه‌رێم‌و ناوبانگه‌كه‌یه‌تى".

باس له‌وه‌ش ده‌كات، "له‌هه‌رێمى كوردستان مه‌ڕداره‌كانیش له‌شوێنێكه‌وه‌ بۆ شوێنێكى تر كۆچ ده‌كه‌ن".

سه‌فین دزه‌یی ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، له‌گه‌ڵ كونسوڵى پۆڵه‌ندا له‌هه‌رێم‌و نوێنه‌رى حكومه‌تى پۆڵه‌ندا قسه‌یانكردوه‌ به‌ڵام نه‌ عێراق‌و نه‌ هه‌رێم نوێنه‌رو سه‌فاره‌تیان له‌بیلاڕوسیا نییه‌.

سه‌فین دزه‌یی هێماى بۆئه‌وه‌شكرد، "بونى په‌كه‌كه‌ له‌به‌شێكى له‌ناوچه‌ سنوریه‌كان هۆكارى كۆچى گه‌نجانه‌و به‌شێكیشى ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ بازرگانى به‌مرۆڤ‌و به‌شێكى لایه‌نه‌سیاسیه‌كان هۆكارن‌و بره‌و به‌م بابه‌ته‌ ده‌ده‌ن".

ئه‌وه‌شی خسته ‌ڕوو، "تائێستا دوو حاڵه‌تى مردن هه‌یه‌و حكومه‌ت له‌هه‌وڵى هێنانه‌وه‌ى ته‌رمه‌كانیاندایه‌".

له‌ئێستادا به‌سه‌دان هاوڵاتى هه‌رێمى كوردستان له‌سنوره‌كانى نێوان پۆڵه‌نداو بیلاڕوسیا گیریانخواردوه‌و حكوومه‌تى هه‌رێمیش ده‌ڵێت، ژیان لێره‌ له‌زۆر ناوچه‌ باشتره‌و هاووڵاتیان بۆ كۆچ ده‌كه‌ن.

News Code 4035

Your Comment

You are replying to: .
captcha