کوردپرێس:
لە لایەن ئەندامانی سوننە و كوردیشەوە، زۆر تێبینی لەسەر بودجەی ٢٠١٩ـی عێراق هەبوون، كەچی زۆر جێگا لە دابینكردنی بڕەپارەیێک لە بودجەدا بێبەش بوون، لەوانەیش شارۆچكەی شنگال.
لەو بارەیەیشەوە، مەحما خەلیل، بۆماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "شارۆچكەی شنگال لە هەموو ڕوویەكەوە پشتگوێ خراوە و زیاتر لە ٨٥%ی وێران بووە و پێویستی بە ئاوەدانكردنەوە هەیە".
قایمقامی شارۆچكەی شنگال ئاماژەیشی دا، ئەو هەڵسوكەوتانەی حكوومەتی عێراق نوێ نین و هیچ بڕەپارەیێكیشیان بۆ زیانلێكەوتووانی شنگال دابین نەكردووە.
بە گوتەی خەلیل، ئەمە ٤ ساڵە حكوومەتی عێراق هیچ شتێكی نە بۆ ڕزگاربووانی دەستی داعش، نە بۆ رزگاركردن و نە بۆ ئاوارەكانی نێو كەمپەكانی هەرێم نەكردووە، ئەمەیش ستەمێكی گەورەیە لە شنگالییەكان دەكرێت.
Your Comment