تورکیا داوای به‌نێوده‌وڵه‌تی کردنی لێکۆڵینه‌وه‌کانی دۆسیه‌ی خاشقچی ده‌کات

به‌شی تورکیا- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له‌باره‌ی کوشتنی خاشقچی ڕایگه‌یاند: "ئیدی ده‌زانین که‌ لێکۆڵینه‌وه‌یێکی نێوده‌وڵه‌تی له‌باره‌ی بابه‌ته‌که‌ پێویسته‌".

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌ولوود چاووشئۆغڵۆ که‌ به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆکردن له‌سه‌ر بودجه‌ی ٢٠١٩ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا سه‌ردانی کۆمیسیۆنی بودجه ‌و پلاندانانی سه‌رۆکایه‌تیی په‌رله‌مانی کردبوو له‌ وه‌ڵامی پرسیارێکدا له‌باره‌ی که‌یسی خاشقچی گوتی: له‌ پرسی لێکۆڵینه‌وه‌کان له‌ کوشتنی خاشقچی هه‌موو جیهان دان به‌وه‌ داده‌نێت که‌ تورکیا لێکۆڵینه‌وه‌یێکی شه‌فافانه‌ی کرد.

ئه‌و وه‌زیره‌ له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌که‌یدا گوتی: "له ‌سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ سعوودیه‌ گرووپێکی کارمان پێکهێنا، ئێمه‌ گوتمان بیر له‌وه‌ ناکه‌ینه‌وه‌ که‌ بابه‌ته‌که‌ بۆ دادگای نێوده‌وڵه‌تی ببه‌ین به‌ڵام ئه‌و خاڵه‌ی که‌ پێی گه‌یشتووین ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئیدی ده‌زانین لێکۆڵینه‌وه‌یێکی نێوده‌وڵه‌تی له‌باره‌ی بابه‌ته‌که‌ پێویسته‌. هه‌رچییێک ڕوو بدات ئێمه‌ بۆ ئاشکراکردنی ڕاستی ئه‌م ڕووداوه‌ چی پێویست بێت ئه‌نجامی ده‌ده‌ین. ناکرێت هه‌وڵی داخستن یاخود به‌لاڕێدابردنی که‌یسه‌که‌ بدرێت".

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد که‌ خاشقچی بوووه‌ته‌ قوربانی تاوانێکی وه‌حشیگه‌رانه‌ و گوتیشی: "یه‌که‌کانی هه‌واڵگری و ئاسایش ئه‌و به‌ڵگه‌ پێویستانه‌یان به‌و لایه‌نانه‌ نیشان دا که‌ داواین کردبوو".

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39579

Your Comment

You are replying to: .
captcha