هەدەپە داوا دەكات پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا سەر لەنوێ دەست پێبكاتەوە

بەشی تورکیا- هاوسەرۆكی گشتیی پارتی دیموكراتی گەلان رایگەیاند: پێویستە پڕۆسەی ئاشتی سەر لەنوێ دەست پێبكاتەوە و گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجەلان هەڵبگیردرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پەروین بووڵدان، هاوسەرۆكی گشتیی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) لە كۆنفرانسێكدا لە شاری ئامەدی كوردستانی تورکیا رایگەیاند کە پێویستە پڕۆسەی ئاشتی لە نێوان توركیا و پەكەكە سەر لەنوێ دەست پێبكاتەوە و عەبدوڵا ئۆجەلان، سەرۆكی زیندانی كراوی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)ش بەشداری لە پڕۆسەی ئاشتی بكات.

پەروین بووڵدان داوای لە حكوومەتی توركیا كرد دەستبەجێ گۆشەگیریی لە سەر عەبدوڵا ئۆجەلان، سەرۆكی زیندانی كراوی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) هەڵبگیردرێت و پڕۆسەیێكی نوێی چارەسەریی دەست پێبكات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 39140

Your Comment

You are replying to: .
captcha