کوردپرێس:
لووتكه‌ی چوارینه‌ی نێوان توركیا، فه‌ره‌نسا، رووسیا و ئه‌ڵمانیا جه‌ختیان له‌سه‌ر گرنگیی چاره‌سه‌ری سیاسی بۆ قه‌یرانی سووریا كرده‌وه و هه‌رچوار وڵاته به‌شداربووه‌كه‌ی لوتكه‌كه پشتگیریی خۆیان بۆ رێككه‌وتنی رووسی - توركی له‌باره‌ی ئیدلب نیشان دا.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان:
له كۆنگره‌یێكی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌ش له نێوان سه‌ركرده‌كانی چوار وڵاته‌كه، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌كانیان ئه‌نجامی ئه‌رێنیی هه‌بووه و ئاماژه‌ی به‌وه دا، "له‌گه‌ڵ هاتنی هه‌ریه‌ک له فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا بۆ ناو لووتكه‌كه‌یان، توانای هاوكاری له‌چوارچێوه‌ی دانووستانه‌كانی ئه‌ستانه زیاتر بووه".
ئه‌ردوغان گوتی: "ئامانجی ئێمه وه‌ستاندنی شه‌ڕه و نیازێكیشمان بۆ چاره‌سه‌ری سیاسی هه‌یه"، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، "دانووستانه‌كانی ئه‌ستانه بوونه‌ته نموونه‌یێكی باش بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری سیاسی".
ئه‌ردوغان باوه‌ڕبوونی خۆشی به‌وه راگه‌یاند، كه لووتكه‌ی چوارینه‌ی نێوانیان ئه‌نجامی باش بۆ نه‌هێشتنی قه‌یرانه‌كانی سووریا به‌ده‌سته‌وه ده‌دات، داواشی له هه‌موو لایه‌نه‌كان كرد، یارمه‌تیی ئه‌و هه‌وڵانه بده‌ن.
ئه‌ردوغان دووپاتی كرده‌وه، "ئێمه پابه‌ندین به سه‌لامه‌تی یه‌كپارچه‌ییی خاك و سیاسه‌تی سووریا و جه‌ختمان له‌سه‌ر به‌لاوه‌نانی چاره‌سه‌ری سه‌ربازی له‌و وڵاته كردووه‌ته‌وه".
سه‌رۆكی توركیا گوتیشی: "جه‌ختمان له‌سه‌ر رێككه‌وتنه‌كه‌مان له‌باره‌ی ئیدلب كردووه‌ته‌وه، كه ئه‌و رێككه‌وتنه ده‌بێته هۆی به‌لاوه‌نانی قه‌یرانی مرۆیی و ئه‌نجامه‌كانی لووتكه‌كه‌مان به ئێرانیش راده‌گه‌یه‌نین و له‌گه‌ڵ تاران له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و قه‌یرانه به‌رده‌وام ده‌بین. هه‌روه‌ها له‌سه‌ر پێكهێنانی لێژنه‌یێكی ده‌ستوورییش بۆ سووریا به‌ر له كۆتاییهاتنی ئه‌مساڵ رێككه‌وتووین، بۆ ئه‌وه‌ی له ساڵی داهاتوو ده‌ست به داڕشتنه‌وه‌ی ده‌ستووری ئه‌و وڵاته بكات".
سه‌باره‌ت به په‌نابه‌رانیش ئه‌ردوغان گوتی: "توركیا 3 ملیۆن په‌نابه‌ری سووریی له‌خۆ گرتووه و پێویسته ئه‌ورووپا پابه‌ندی ئه‌و به‌ڵێنانه بێت كه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی په‌نابه‌ران به توركیای داون".
ماكرۆن: پێویسته به‌ر له كۆتاییهاتنی ساڵ لێژنه‌یێكی ده‌ستووری پێكبێت
هه‌ر له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌دا ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگیی پێكهێنانی لێژنه‌ی ده‌ستووری به‌ر له كۆتاییهاتنی ئه‌مساڵ بۆ سووریا كرده‌وه، ئه‌مه‌ش له‌پێناو مسۆگه‌ركردنی چاره‌سه‌رێكی سیاسی بۆ ئه‌و وڵاته.
ماکرۆن ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، "له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی ساڵی داهاتوو ئه‌و لێژنه‌یه ده‌ست به كاره‌كانی ده‌كات"، دووپاتی كرده‌وه، "پێویسته ده‌ستووری سووریا ده‌رفه‌ت بۆ خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته بڕه‌خسێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی له دۆخێكی ئارام و له‌ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد و به‌چاودێریی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆی بدات".
له‌باره‌ی دۆخی ئیدلب و پرسه سه‌ره‌كییه‌كانی لووتكه‌ی چوارینه ماكرۆن گوتی: "به‌ئاشكرا جه‌ختمان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، هه‌ر هێرشێك له‌لایه‌ن رژێمی سووریا ئه‌نجام بدرێت، له‌ڕووی ئه‌منی و دۆخی مرۆییه‌وه لێكه‌وته‌ی ناپه‌سه‌ندی ده‌بێت".
ماكرۆن رێككه‌وتنی رووسی - توركیی له‌باره‌ی ئیدلب به گرنگ وه‌سف كرد، كه ده‌بێته بنه‌مایێک بۆ ئاگربه‌ستێكی درێژخایه‌ن و سه‌قامگیر و دووپاتیشی كرده‌وه، "پێویسته رێككه‌وتنه‌كه وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكرێت" هه‌روه‌ك گوتیشی، "به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی به‌هه‌موو شێوه‌یێک ره‌ت كراوه‌یه".
ماكرۆن جه‌ختی كرده‌وه، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر هێشتا له‌پێشینه‌ی هاوبه‌شه و به‌گوێره‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌یان به‌رده‌وام ده‌بن.
سه‌باره‌ت به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانیش سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا گوتی: "ئه‌و كاره پێویستی به بارودۆخی گونجاو هه‌یه و له نه‌بوونی چاره‌سه‌ری سیاسی‌دا ئه‌و كاره مه‌حاڵه".
ئه‌نگێلا مێركڵ: پێویسته هه‌موو هه‌وڵه‌كان بۆ راگه‌یاندنی ناوچه‌یێكی ئارام له ئیدلب بخرێنه گه‌ڕ
لای خۆشیه‌وه ئه‌نگێلا مێركڵ، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا كه له لووتكه‌ی چوارینه‌دا نوێنه‌رایه‌تیی وڵاته‌كه‌ی ده‌كرد، له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانییه هاوبه‌شه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه دا: "به‌یاننامه‌ی كۆتاییی لووتكه‌ی چوارینه ده‌ریخستووه، ئه‌و چوار وڵاته ئامانجی هاوبه‌ش و ئیراده‌ی پێویستیان هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ری پرسه‌كان".
دووپاتی كرده‌وه، "پێشكه‌وتنی به‌رچاو له هه‌نگاوه‌كانی درووستكردنی ناوچه‌یێكی داماڵراو له چه‌ک له ئیدلب كراوه و پێویسته ئه‌و پرۆسه‌یه به‌رده‌وام بێت".
مێركڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، "پابه‌ندبوونێكی باش به هه‌وڵه‌كانی به‌لاوه‌نانی كاره‌ساتی مرۆیی له داهاتوودا هه‌یه" و، پێشوازیشی له رێككه‌وتنی رووسی - توركی له‌باره‌ی ئیدلبه‌وه كرد و گوتی: "ئه‌مڕۆ به‌ڵێنمان دا, به هه‌موو توانای خۆمان كار بۆ ئاگربه‌ستێكی جێگیری درێژخایه‌ن بكه‌ین".
راویژكاری ئه‌ڵمانیا جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی ره‌خساندنی دۆخێكی ئارام بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی سووری كرده‌وه و گوتی: "ناكرێت دوای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران بۆ نیشتیمانه‌كه‌یان رووبه‌ڕووی مامه‌ڵه‌یێكی خه‌راپ ببنه‌وه".
سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌رییه‌كانیش مێركڵ گوتی: "هیچ چاره‌سه‌رێك به‌ناوی سه‌ربازی قبووڵ ناكرێت و چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ئه‌و وڵاته له‌ڕێگه‌ی سیاسی و له‌ژێر چاودێریی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌بێت".
رۆژی شەممە 27/10/2018 سەرۆكه‌کانی تورکیا، رووسیا، فەرەنسا و راوێژکاری ئەڵمانیا لە شاری ئیستانبوڵ لەبارەی کێشە سیاسییەکانی سووریا کۆ بوونه‌وه.
Your Comment