حەلبووسی گەیشتە ئوردن و لەگەڵ هاوتاکەی خۆی و بنەماڵەی قوربانییانی ڕووداوەکەی دەریای مردوو دیداری کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان-سەرۆكی پەرلەمانی عیراق بە سەردانێكی پێشتر ڕانەگەیەنراو گەیشتە عەمانی پایتەختی ئوردن و لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی ئەو وڵاتە کۆ بووەتەوە و هەروەهاش سەردانی ڕەوەندی عێراقیی لەو وڵاتە كرد.

کوردپرێس:

ئاژانسی هەواڵی سۆمەرییە نیووز بڵاوی کردۆتەوە کە محەمەد حەلبووسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گەیشتۆتە ئوردون و لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی ئەو وڵاتە و بنەماڵەی قوربانییانی ڕووداوەکەی دەریای مردوو دیداری کردووە.

سەرچاوەیێک لە پەرلەمانی عیراق بۆ میدیاكان ئاشكرای كردووە، كە محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمان بە سەردانێكی لەناكاو گەیشتۆتە ئوردن و سەردانی ڕەوەندی عیراقی لەو وڵاتە كردووە، كە بەهۆی لافاوەوە زیانیان پێ‌ گەیشتووە.

وتیشی، “حەلبوسی لەگەڵ دەربازبووانی ئەو ڕووداوە كۆبۆتەوە و بە یاوەری سەفیە سوهەیل، باڵیۆزی عێراق لە ئوردن سەردانی ماڵەكانیانی كردووە.

ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو بەهۆی باران و لافاوەوە زیانێكی زۆر بەر ڕەوەندی عێراقی لە ئوردن كەوت و ژمارەیێكی زۆر لە هاوڵاتییانی ئەو وڵاتە و عێراقی دانیشتووی ئەو وڵاتە گیانیان لەدەست دا.

News Code 39130

Your Comment

You are replying to: .
captcha