بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌حمه‌د زاگه لێپرسرای كۆمیته‌ی گوێڕی یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان ڕایگه‌یاند: "ئه‌وه‌ی باس ده‌كرێت گوایه پێشنیاز كراوه بۆ پێک هێنانی هێزی هاوبه‌شی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق، دووره له ڕاستیه‌وه و هیچ پێشنیازێكی له‌و شێوه‌یه نه‌كراوه".
ناوبراو جه‌ختیشی كرده‌وه "پێشمه‌رگه له ناوچه‌كانی خۆیی و له سنووری خۆیدا ئه‌ركی له ئه‌ستۆدایه، سوپا و حه‌شدی شه‌عبیش چه‌ند ناوچه‌یێكیان له ئه‌ستۆدایه، به‌ڵام هیچ هه‌ماهه‌نگیێک له نێوان پێشمه‌رگه و ئه‌و هێزانه‌دا نییه".
ئەحمەد زاگە وتیشی: "له سنووری ناوچه‌كانی گیارا و نه‌مرود هێزه‌كانی سوپای عێراق و حه‌شدی وه‌ک پێویست له‌و ناوچانه نه‌ماون، جگه‌له‌وه‌ش حكوومه‌تی عێراق وه‌ک پێویست هاوكاریان ناكات، بۆیه ژماره‌یان به‌و ئه‌ندازه‌ی پێشتر نییه".
بەرپرسەکەی یەکێتی ڕوونیشی كرده‌وه، "له‌گه‌ڵ كه‌م بوونه‌وه‌ی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌و ناوچانه، تیرۆریستانی داعش‌یش جموجۆڵیان زیاد كردووه، ئه‌وه‌ش دواجار ترس و دڵه‌ڕاوكێی لای خه‌ڵكی سنووره‌كه دروست كردووه".
ئەحمەد زاگە ڕاشیگه‌یاند: "هۆكاری لاواز بوونی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌و ناوچانه بۆ حكوومه‌تی عێراق ده‌گه‌ڕێته‌وه كه هیچ هاوكارییێكیان ناكات، به‌وه‌ش هێزه‌كان وه‌ک پێویست ناوچه‌كانیان ناپارێزن".
سەرچاوە: SNN
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment