به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سامی جه‌لال گوتی: بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی فه‌رمانگه‌ی گشتیی ڕه‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێمی کوردستان ماوه‌یێک له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراقه‌وه ده‌رکراوه به پاساوى ئه‌وه‌ى ده‌بێت یه‌ک فه‌رمانگه‌ى له‌و شێوه‌یه له سه‌رتاسه‌رى عێراقدا بوونى هه‌بێت و ئێمه‌ش وه‌کوو وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێم جێبه‌جێ کردنى بڕیاره‌که‌مان ڕه‌ت کردوووه‌ته‌وه و له ئێستادا له‌گه‌ڵ به‌غدا له گفتوگۆداين بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌ين به ڕێککه‌وتن و فه‌رمانگه‌که هه‌ڵنه‌وه‌شێنرێته‌وه.
سامی جه‌لال ئاماژه‌ى به‌وه‌ش کرد که ئه‌گه‌ر بڕیاره‌که‌ى به‌غدا جێبه‌جێ بکرێت زۆربه‌ى مامه‌ڵه‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌غدا و ته‌نها فه‌رمانگه‌ى پارێزگاکان ده‌مێنن.
له چه‌ند ڕۆژى رابردوودا وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق له‌سه‌ر بنه‌ماى داواکاریی هه‌ر چوار فراکسیۆنى گۆڕان و نه‌وه‌ى نوێ و و کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتوو له به‌غدا بڕیارى پێکهێنانى لیژنهیێکى لێکۆڵینه‌وه‌یی دا له‌سه‌ر پرسی ساخته‌کردنى ڕه‌گه‌زنامه و ناسنامه‌ى عێراقى بۆ ئه‌نجامدانى ساخته‌کاریی له هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستاندا.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment