بڕیاری ھه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی فه‌رمانگه‌ی گشتیی ڕه‌گه‌زنامه‌ی ھه‌رێمی کوردستان ده‌رکرا

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌ڕێوه‌به‌رى دیوانى وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند که‌ به‌غدا بڕیارى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى فه‌رمانگه‌ى گشتيى ڕه‌گه‌زنامه‌ى هه‌رێمى ده‌رکردوووه‌ به‌ڵام ئه‌وان جێبه‌جێ کردنى بڕیاره‌که‌یان ره‌تکردوووه‌ته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سامی جه‌لال گوتی: بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی فه‌رمانگه‌ی گشتیی ڕه‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێمی کوردستان ماوه‌یێک له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراقه‌وه‌ ده‌رکراوه‌ به ‌پاساوى ئه‌وه‌ى ده‌بێت یه‌ک فه‌رمانگه‌ى له‌و شێوه‌یه‌ له‌ سه‌رتاسه‌رى عێراقدا بوونى هه‌بێت و ئێمه‌ش وه‌کوو وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێم جێبه‌جێ کردنى بڕیاره‌که‌مان ڕه‌ت کردوووه‌ته‌وه‌ و له‌ ئێستادا له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌ گفتوگۆداين بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌ين به‌ ڕێککه‌وتن و فه‌رمانگه‌که‌ هه‌ڵنه‌وه‌شێنرێته‌وه‌.

سامی جه‌لال ئاماژه‌ى به‌وه‌ش کرد که‌ ئه‌گه‌ر بڕیاره‌که‌ى به‌غدا جێبه‌جێ بکرێت زۆربه‌ى مامه‌ڵه‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ به‌غدا و ته‌نها فه‌رمانگه‌ى پارێزگاکان ده‌مێنن.

له‌ چه‌ند ڕۆژى رابردوودا وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق له‌سه‌ر بنه‌ماى داواکاریی هه‌ر چوار فراکسیۆنى گۆڕان و نه‌وه‌ى نوێ و و کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتوو له‌ به‌غدا بڕیارى پێکهێنانى لیژنه‌یێکى لێکۆڵینه‌وه‌یی دا له‌سه‌ر پرسی ساخته‌کردنى ڕه‌گه‌زنامه‌ و ناسنامه‌ى عێراقى بۆ ئه‌نجامدانى ساخته‌کاریی له‌ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستاندا.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38884

Your Comment

You are replying to: .
captcha