به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 18ی تشرینی یه‌که‌می 2018 وه‌زاره‌تى ناوخۆ له به‌یاننامه‌یێكدا ڕوونی کردۆته‌وه که فهوجێكى هێزه‌كانى به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى خێراى سه‌ر به هێزه‌كانى پۆلیسى نه‌ینه‌وا 11 چه‌كدارى ڕێكخراوى داعشیان ده‌ستگیر كردوووه که پرۆسه‌كه‌ش به‌پێى زانیاریی وردى هه‌واڵگرى و هاوكاریى هاووڵاتییان ئه‌نجام دراوه و پێشتریش فه‌رمانى گرتنیان هه‌بوووه.
وه‌زاره‌تى ناوخۆ باس له‌وه‌ش ده‌كات که ئه‌و 11 چه‌كداره له گوندى "سه‌لامیه و نایفه"ى سه‌ر به ناحیه‌ى نه‌مرود له خۆرهه‌ڵاتى مووسڵ ده‌ستگیر كراون.
سه‌رچاوه: ڕادیۆ نه‌وا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment