به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی چوارشه‌ممه 17ی تشرینی یه‌که‌می 2018 ستیڤان دیمستورا له به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى رایگه‌یاند که له كۆتاییى مانگى داهاتوو له‌به‌ر هه‌ندێک هۆكارى كه‌سى ده‌ست له كار ده‌كێشێته‌وه.
دیمستورا له ماوه‌ى چوار ساڵى ڕابردوو نێوه‌ندگیرى له نێوان ئۆپۆزیسیۆن و ده‌وڵه‌تی سووریا ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ى ته‌نگژه‌ى ئه‌م وڵاته چاره‌سه‌ر بێت و له دوایین ئهركیدا دیمستورا رایگه‌یاند كه هه‌فته‌ى داهاتوو به‌ره‌و دیمه‌شق ده‌چێت و سهردانهكهیشى بۆ دیمه‌شق له‌سه‌ر داواى ده‌سه‌ڵاتدارانى ده‌وڵه‌تی سووریایه بۆ تاوتوێ كردنى دۆسیه‌ى دانانى ده‌ستوورێكى نوێ بۆ ئه‌و وڵاته.
له ساڵى 2014 ستیڤان دیمستورا وه‌ک نێرده‌ى تایبه‌تى نه‌ته‌وه یه‌كگرتوووه‌كان بۆ كاروبارى سووریا ده‌ستنیشان كرا.
ئه‌و دیپلۆماتكاره جیهانییه له ساڵى 1947 له سوید له‌دایک بوووه و دواتر له ئیتاڵیا ژیاوه و ڕه‌گه‌زنامه‌ى ئیتاڵى وه‌رگرتوووه، ماوه‌یێكى زۆریش له‌م وڵاته به‌رپرسیاریه‌تى وه‌رگرتوووه، جیا له‌وه‌یش له ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان چه‌ندان ئه‌ركى پێ سپێردراوه که دوایینیان به‌ڕێوه‌بردنى دانووستانى نێوان ئۆپۆزئسیۆن و ده‌وڵه‌تی سووریا بوو.
سه‌رچاوه: Kurdistan TV
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment