كۆمیسیۆن واده‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتاییی هه‌ڵبژادنی په‌رله‌مان ئاشکرا ده‌کات

به‌شی عێراق و هه‌ریمی کوردستان- وته‌بێژی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسیی هه‌رێمی كوردستان ڕای‌گه‌یاند که‌ هه‌فته‌ی دابێ ئه‌نجامی كۆتاییی هه‌ڵبژادنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان ڕاده‌گه‌یێنن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شیروان زرار ده‌ڵێت: كاره‌كانی پڕۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان و وردبینی كردن بۆ سكاڵاكان به‌ره‌و كۆتایی ده‌ڕوات و هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌نجامی كۆتاییی هه‌ڵبژادنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان ڕاده‌گه‌یێنن.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: ئه‌و سكاڵایانه‌ی كه‌ هه‌بوون له‌سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان كار‌كردن تێیاندا ته‌واو بوووه‌، چاوه‌ڕوانی ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیاران ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌ دوو ڕۆژی داهاتوودا بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر سكاڵای سندوقه‌ سووره‌كان بده‌ن.

وته‌بێژی كۆمیسیۆن گوتیشی: ئه‌و سندوقانه‌ی كه‌ قردێله‌یان لێدرابوو كاره‌كانیان ته‌واو بوووه‌ و چاوه‌روانی ڕاپۆرتی كۆتایی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری كۆتایییش له‌باره‌ی ئه‌و سندوقانه‌شه‌وه‌ بدرێت.

شایانی باسه‌؛ 4ی ئه‌م مانگه‌ كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسیی هه‌رێم ئه‌نجامی به‌رایی له‌سه‌دا 85ی هه‌ڵبژاردنی 30ی ئه‌یلوولی په‌رله‌مانی كوردستانی ڕاگه‌یاند.

سه‌رچاوه‌: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38869

Your Comment

You are replying to: .
captcha