بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لیوا قارەمان شێخ كەمال، جێگری سوپاسالاری وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاندووە: "ئێمە ئاگاداری جووڵەی تیرۆریستانی داعشین و بە وردی چاودێریی چالاكییەكانیان دەكەین، بەڵام نایشارینەوە چەكدارانی داعش سوودیان لەو سنوورانە بینیوە كە دەكەونە نێوان سەنگەرەكانی ھێزەكانی پێشمەرگە و ھێزە عێراقییەكان، بە ئاسانی داعش لەو نێوەندەدا ھاتوچۆ دەكات و چالاكییشیان ھەیە، بە داخەوە تا دێت چالاكیی گرووپی تیرۆریستیی داعش روو لە ھەڵكشانە".
جێگری سوپاسالاری وەزارەتی پێشمەرگە بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دەشڵێت: "چالاكیی تیرۆریستانی داعش لە ئێستادا بریتییە لە نانەوەی بۆمب و دانانی خاڵی وەھمی و ھەڵكوتانە سەر گوندنشینان، بە تایبەتی ئەوەی ئێمە مەبەستمانە و زیاتر چاودێری دەكەین، ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستانن".
رونیشی كردەوە، "تا ئەو ناوچانەی نێوانی پێشمەرگە و ھێزە عێراقییەكان بەو بۆشاییە بمێنێتەوە، رۆژ بە رۆژ رەوشی ئەمنیی ناوچە جێناکۆکەکان بەرەو ئاڵۆزتر دەچێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment