به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌مید یه‌حیا زوبێدی به ده‌نگی ئه‌مه‌ریكای ڕاگه‌یاندوووه "كاتێک پرسیار له توركیا ده‌كه‌ین له‌باره‌ی هۆكاری بۆردومانه‌كانی بۆ سه‌ر شه‌نگال و ناوچه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێم و عێراق پێمان ده‌ڵێن به‌هۆی بوونی چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستانه‌وه‌یه و ئه‌و چه‌كدارانه ئامانجی بۆردومانهكانمانن".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوووه: "ئێمه نامانه‌وێت به هیچ جۆرێک خاكی عێراق به‌كار بێت بۆ كاری دژی وڵاتانی دراوسێ، جگه له‌وه به بڕوای من پێویسته هه‌ماهه‌نگی هه‌بێت له نێوان حكوومه‌تی عێراقی و حكوومه‌تی توركیا به‌تایبه‌ت له‌م بابه‌ته‌دا".
عه‌مید یه‌حیا زوبێدی ده‌شڵێت: "هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له چوارچێوی هێزه ڕێكخراوه‌كانی عێراقدان، له‌گه‌ڵماندا جه‌نگاون و هه‌ماهه‌نگیمان هه‌یه له‌گه‌ڵ برایانمان له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌ڵام تایبه‌ت به پارتی كرێكارانی كوردستان هیچ ههماههنگیێكمان له‌گه‌ڵیاندا نییه".
وته‌بێژی فه‌رمی هێزه‌كانی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق ڕوونی کردوووه‌ته‌وه که "پێویسته توركیا ڕێز له سه‌روه‌ری خاكی عێراق بگرێت، توركیا وڵاتێكی دراوسێی عێراقه لێره‌دا گرنگ ڕێزگرتنه له سه‌روه‌ریی خاكی عێراق به‌ڵام كاتێک پرسیاریان لێده‌كه‌ین ئه‌وان (توركیا) پێمان ده‌ڵێن ئامانجمان پارتی كرێكارانی كوردستانه".
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment