کوردپرێس:
ئاژانسی هەواڵی زەڕنیوز لە زاری میدیای فەرمیی هێزی پاراستنی گەل (YPG)وە بڵاوی کردۆتەوە کە کۆمەڵێک وێنە و ڤیدیۆی بڵاوکراوە پیشانی دەدەن کە فڕۆکەیێکی بێفڕۆکەوانی تورکی لە خاکی کۆبانێ تێکشکاوە.
لە بەیاننامەیێکی یەپگەدا نووسراوە: جووڵەی سەربازیی تورکیا لە سنوورەکانی باکووری سووریا دژ بە هێزی کوردی یەپەگە بە درێژاییی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا بەردەوام بووە و تورکیا بە ئاشکرا پەیڕەوی نێودەوڵەتیی لەبارەی سنوورەکانەوە تێک داوە و سنووری بەزاندووە و ئێستاش بەردەوامە لەو دەستدرێژی و سنووربەزاندنە.
هەر لە بەیاننامەکەی یەپەگەدا نووسراوە: کاتژمێر 6ی پاش نیوەڕۆی ڕۆژی 6ی تشرینی یەکەمی 2018 بە کاتی ناوچەکە لە ئاسمانی کۆبانی فڕۆکەیێکی بێفڕۆکەوانی سیخوڕیی تورکیا بە هۆی کێشەی تەکنیکییەوە کەوتۆتە خوارەوە و هێزەکانی ئێمەش پارچەکانی ئەو فڕۆکەیەیان کۆ کردۆتەوە.
Your Comment