كۆمیسیۆن: سكاڵاكان گۆڕانكاری به ‌سه‌ر ژماره‌ی كورسییه‌كاندا دێنێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- گوته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیارانی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسیی هه‌رێمی كوردستان ڕای‌گه‌یاند: به‌ ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری یوئێن لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ سكاڵاكانی هه‌ڵبژاردن ته‌واو ده‌كه‌ن ‌و به ‌یه‌كلایی بوونه‌وه‌ی سكاڵاكان گۆڕانكاری به ‌سه‌ر ژماره‌ی كورسییه‌كاندا دێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شێروان زرار گوته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیارانی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسیی هه‌رێمی كوردستان به‌ تۆڕی میدیاییی ڕووداوی ڕاگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 8-10-2018 به‌ ئاماده‌بوونی نوێنه‌رێكی یوئێن لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ سكاڵاكانی هه‌ڵبژاردن ته‌واو ده‌كه‌ن ‌و به‌كۆی گشتی هه‌زار و 45 سكاڵا تۆمار كراوه‌ ‌و 228 سندووقیش قردێله‌ی سووریان لێدراوه‌، ئه‌مڕۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ سه‌رجه‌میان ته‌واو ده‌بێت ‌و ئه‌ندامانی كۆمیسیۆنیش دوا بڕیار له‌باره‌یانه‌وه‌ ده‌ده‌ن".

گوته‌بێژی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسیی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ "سكاڵا ‌و قردێله‌ سووره‌كان گۆڕانكاری به‌ سه‌ر ژماره‌ی ئه‌و كورسییانه‌دا دێنێت كه‌ تاوه‌كوو ئێستا ڕاگه‌یه‌نراون".

له‌ 30ی ئه‌یلوولی ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه ‌چوو و به‌پێی ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی تاوه‌كوو ئێستا ڕاگه‌یه‌نراون پارتی 44 كورسی ‌و یه‌كێتی 21 كورسی ‌و گۆڕان 12 كورسی ‌و نه‌وه‌ی نوێ 8 كورسی ‌و كۆمه‌ڵ 7 كورسی ‌و هاوپه‌یمانیی به‌ره‌و ئیسڵاح 5 كورسی ‌و هاوپه‌یمانی سه‌رده‌میش 1 كورسی به‌ده‌ستهێناوه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38610

Your Comment

You are replying to: .
captcha