به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، یاسین ئاكتای ڕاوێژكاری ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی گشتیی پارتی داد و گه‌شه (ئاكه‌په) به ئاژانسی ڕۆیته‌رزی ڕاگه‌یاندوووه که گروپێكی 15 كه‌سی كه هاتوونه‌ته ناو كونسووڵخانه‌ی سعوودیه له ئه‌سته‌نبۆڵ ده‌ستیان له كوشتنی خاشقجیدا هه‌یه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد که لێدوانی به‌رپرسانی سعوودیه له‌باره‌ی نه‌بوونی تۆماری كامێره‌كان دووره له ڕاستییه‌وه.
سه‌رۆک كۆماری توركیاش له کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا سه‌باره‌ت به کوشتنی جه‌مال خاشقچی ڕۆژنامه‌نووسی ڕه‌خنه‌گری سعوودیه رایده‌گه‌یه‌نێت: ھه‌موو ھه‌وڵێک ده‌ده‌ین بۆ لێكۆڵینه‌وه له ھۆكاری كوشتنه‌كه‌ی و وه‌ک سه‌رۆک كۆماری توركیا به‌دواداچوون بۆ ئه‌و بابه‌ته ده‌كه‌م و ئه‌نجامه‌كه‌شی بۆ ھه‌موو لایێک ئاشكرا ده‌كه‌م.
ئه‌ردۆغان راشیگه‌یاند: له ته‌واوی بابه‌تی ھاتن و چوونی كونسووڵخانه‌كه ده‌كۆڵینه‌وه‌و به ھیواین نه‌كه‌وینه دۆخێكه‌وه كه ئێمه خوازیاری نین.
ماوه‌ی شه‌ش ڕۆژه جه‌مال خاشقجی ڕۆژنامه‌نووسی دیاری سعوودیه له ئیستانبۆل بێسه‌روشوێنه و ده‌سه‌ڵاتدارانی سعوودیه‌ش ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه خاشقجی كوژرابێت یان لای ئه‌وان بێت.
ڕۆژنامه‌نووس جه‌مال خاشقجی به‌هۆی بوونی مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی له واشنتۆن ژیانی به‌سه‌ر بردوووه به‌ڵام ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ڕابردوو به مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی چه‌ند به‌ڵگه‌یێک بۆ مامه‌ڵه‌ی هاوسه‌رگیری چوووه‌ته كونسووڵخانه‌ی سعوودیه له ئه‌سته‌نبۆڵ.
به وته‌ی ده‌ستگیرانه‌كه‌ی خاشقچی كه له ده‌ره‌وه‌ی كونسووڵخانه‌كه چاوه‌ڕێی كردوووه، دوای ئه‌وه‌ی خاشقچی چوووه‌ته كونسووڵخانهكهوه دیار نه‌ماوه و تاوه‌كوو ئێستا چاره‌نووسی نادیاره.
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment