به‌رهه‌م ساڵح پێشوازیی له‌ شاندێكی فراكسیۆنی سائیروون ده‌كات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆک كۆماری عێراق له‌ كۆشكی سه‌لام پێشوازیی كرد له‌ شاندێكی فراكسیۆنی سائیروون به‌ سه‌رۆكایه‌تیی دكتۆر نه‌سار روبه‌یعی و به‌ ناوی فراكسیۆن و لایه‌نگرانییه‌وه‌ پیرۆزبایی له‌ د. به‌رهه‌م كرد به‌ بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی به‌ سه‌رۆک كۆمار.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ 7ی تشرینی یه‌که‌می 2018 نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆک كۆماری عێراق بڵاوی كرده‌وه‌ که‌ د. به‌رهه‌م پێشوازی كردوووه‌ له‌ شاندێكی فراكسیۆنی سائیروون و سه‌رۆک و ئه‌ندامانی شانده‌كه‌ هیوا و متمانه‌ی گه‌وره‌ی خۆیان دووپات كرده‌وه‌ كه‌ ده‌توانێت ڕۆڵێكی كاریگه‌ر و زیندوو بگێڕ‌ێت بۆ ئه‌وه‌ی گۆڕ‌اندنی قۆناغی داهاتوو زامن بكات به‌ره‌و به‌دیهێنانی گۆرانی بنیادنه‌ر.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌ که‌ به‌رهه‌م ساڵح ستایشی قووڵی خۆی ده‌ربڕ‌ی بۆ په‌رۆشیی سه‌ماحه‌تی سه‌ید موقته‌دا سه‌در له‌ سه‌رخستنی پرۆژه‌ نیشتمانییه‌كه‌ و پێكهێنانی حكوومه‌تێک كه‌ به‌رژه‌وه‌ندیی عێراقییه‌كان له‌به‌رچاو بگرێت.

د. به‌رهه‌م رایگه‌یاندوووه که‌ قۆناغی داهاتوو ده‌ستپێكی سه‌رده‌مێكی نوێ و به‌ كرده‌وه‌ ده‌بێت بۆ ئاڕ‌استه‌كردنی وڵات به‌ره‌و قوتاربوون له‌ قۆناغی بێ ئومێدیی شكست له‌ بنیادنانی دامه‌زراوه‌ نوێیه‌كانی ده‌وڵه‌ت كه‌ گه‌لی عێراق زۆر دانی به‌خۆدا گرت و قوربانی زۆری بۆ دا له‌ پێناوی به‌دیهاتنی ئه‌و خواسته‌ كه‌ به‌ واقیعی و به‌ چاوی خۆی بیبینێت.

به‌رهه‌م ساڵح ڕوونی كردوووه‌ته‌وه‌ که‌ سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار بۆ هه‌موو عێراقییه‌كانه‌ بێ جیاوازیی و ئاماژه‌یشی كرد بۆ پێویستیی ده‌ستبه‌كار بوونی پێكه‌وه‌ بنیادنان له‌پێناوی پته‌وكردنی یه‌كڕ‌یزیی نیشتمانی، به‌و پێیه‌ی هه‌وێن و بناغه‌ی سه‌ره‌كیی بنیادنانی ده‌وڵه‌تی مۆدێرنه‌ كه‌ جێبه‌جێ كردن و به‌دیهێنانی خواسته‌كانی گه‌لی عێراق و گه‌شه‌ پێدانی سیسته‌می دیموكراسیی فیدراڵیی زامن ده‌كات.

سه‌رچاوه‌: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38604

Your Comment

You are replying to: .
captcha