کوردپرێس:
بەپێی راگەیێندراوێکی نووسینگەی نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، ڕۆژی یەکشەممە 7ی تشرینی یەکەمی 2018 نووری مالیکی لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق کۆ بووەوەتەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا نووری مالیکی جەختی لەوە کردووەتەوە، پێویستە حکوومەتێکی گشتگیر پێک­بهێنرێت، پابەند بێت بە باش­کردنی رەوشی ئەمنی و خزمەتگوزارییەکان بۆ سەرجەم هاووڵاتییان.
هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە، سەرجەم لایەنە سیاسییەکان لە یەک کەشتیی نیشتمانیدان، سەرکەوتنی گرێدراوە بە قوربانیدان و ئەنجامدانی ئەرک، دۆسیەکانی ئاسایش و خزمەتگوزاریی و ئاوەدانکردنەوە بەربەستی گەورەن و لەسەر حکوومەت پێویستە بەهاوکاریی هەمووان فەراهەمیان بکات.
رۆژی سێشەممە 2-10-2018 عادل عەبدولمەهدی بۆ پێکهێنانی حكوومەتی نوێ راسپێردرا و بەپێی دەستووری عێراق سەرۆکوەزیرانی راسپێردراو ماوەی 30 رۆژی لەبەردەم دەبێت بۆ ئەوەی کابینەی حکوومەتەکەی پێک­بهێنێت.
Your Comment