بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ساڵح محەمەد دەڵێت کە حیزبی دیموکراتی کوردستان بەرنامەیێکی بۆ پێک هێنانی حکوومەتی زۆرینە لە هەرێمی کوردستان بەدەستۆیە.
ئەو نوێنەرەی پارتی لە پەرلەمانی عێراق زیادی کرد حیزبەکەی بەنیازە حکوومەتی داهاتووی هەرێم لەسەر بنەمای زۆرینەی کورسییەکانی پەرلەمان دابمەزرێنێت و پڕۆسەی پێک هێنانیشی لەسەر ئەساسی ڕێژەی دەنگەکان و کورسییەکانی هەر کام لە حیزبەکانە کە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانیدا بەدەستیان هێناوە.
ناوبراو هەروها جەختیشی کردەوە کە پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڵبژادرنەکانی ئەم دواییەدا 45 کورسیی مسۆگەر کردووە بەو پێیەش دەتوانێت بە یارمەتیی کورسیی کەمینەکانی پەرلەمان 56 کورسی تەواو بکات و لە ماوەیێکی کەمدا حکوومەتی زۆرینە پێک بهێنێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment