بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی دەستەی حەشدی شەعبی بڵاوی کردەوە، هێزەکانی سوپا بە هەماهەنگی لەگەل فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی نەینەوای سەر بە حەشدی شەعبی، بەیانیی ئەمڕۆ ئۆپراسیۆنێکیان دەست پێکردووە بۆ ڕاوەدوونانی پاشماوەکانی چەکدارانی داعش لە دەوروبەری مووسڵ.
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە هێزە ئەمنییەکان توانیویانە لە ناوچەی کۆگاکانی قەزای حەزەر و گوندەکانی دەوروبەری چەند حەشارگەیێکی ئەندامانی داعش بدۆزنەوە.
ئامانج لەو ئۆپراسیۆنە پاراستنی ئاسایش و ئارامییە لە ناوچە کۆنترۆڵ کراوەکانی باشووری مووسڵ و ڕێگری کردن لە گەڕانەوە شانە چەکدارەکانی داعش بۆ سنوورەکە.
ئەو ئۆپراسیۆنە سەربازییانەی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی لە کاتێکدایە، لە ماوەی ڕابردوودا چەکدارانی داعش لە ناوچەکانی باشووری مووسڵ چەند جارێک هێرشیان کردووەتە سەر هێزە ئەمنییەکان و نائارامییەکان لە ناوچەکەدا بۆ هاووڵاتیان دروست کردووە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment