لە هەرێمی کوردستان هه‌رلایه‌نێک به ‌ته‌نها حكوومه‌ت پێک بهێنێت شكست ده‌هێنێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕه‌تی ده‌كاته‌وه‌ هیچ لایه‌نێک له ‌هه‌رێمی كوردستان بتوانێت به ‌ته‌نها حكوومه‌ت پێک بهێنێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی ڕایگه‌یاند: "له‌ هه‌رێمی كوردستان دۆخێكی تایبه‌ت هه‌یه‌ زۆر زه‌حمه‌ته‌ حزبێک به‌ته‌نها بتوانێت حكوومه‌ت پێک بهێنێت، هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ داموده‌زگاکانی هەرێم بێلایه‌ن نییەن‌، پێچەوانەی ‌ وڵاته‌ دیموكراسییه‌كان کە حزبێک سه‌ركه‌وتن به ‌ده‌ست ده‌هێنێت ده‌توانێت به‌ته‌نها حكوومه‌ت پێک بهێنێت، چوونكه‌ هه‌موو ده‌زگا بێلایه‌نه‌كان له ‌خزمه‌تی ئه‌و حكوومه‌ته‌دا ده‌بن".

ئه‌سه‌سه‌رد نموونه‌شی بۆ بێلایه‌نی ده‌زگا فه‌رمییه‌كان هێنایه‌وه‌ و وتی: "بۆ نموونه‌ سوپا هه‌یه‌ و بێلایه‌نه ‌و په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه‌ نییه‌ كێ سه‌رۆک وه‌زیرانه‌، ئاسایش و پۆلیس و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتیه‌كانیش به‌هه‌مانشێوه‌، كه‌چی له‌ هه‌رێم به‌دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌و دیارده‌یه‌ نییه‌ به‌داخه‌وه‌، چوونكه‌ دوو ده‌زگای پۆلیس و ئاسایش و پێشمه‌رگه‌مان هه‌یه‌، له ‌ڕوی ئیدارییه‌وه‌ جۆرێک له ‌دابه‌شبوون هه‌یه‌".

هۆشداریشی له ‌ئه‌گه‌ری پێكهێنانی حكوومه‌ت دا و ئاشكرای كرد، "هه‌ر حزبێک به‌ته‌نها یان له‌گه‌ڵ چه‌ند حزبێكی بچووک حكوومه‌ت پێک بهێنێت، شكست ده‌هێنێت و دۆخی سیاسی و ئه‌منی وڵاتیش به‌ره‌و خراپی ده‌ڕوات".

سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ی‌ یه‌كێتیی شێوازه‌كانی حوكمڕانیشی له ‌هه‌رێم ئاشكرا كرد و وتی: "ئه‌گه‌ر حزبێک زۆرینه‌ش به‌ده‌ست نه‌هێنێت و به‌ڵام ده‌كرێت له‌گه‌ڵ ژماره‌یێک لایه‌نی دیكه‌ متمانه‌ی په‌رله‌مان وه‌ربگرێت و حكوومه‌تی كه‌مینه‌ پێک بهێندرێت، له‌ هه‌مانكاتیشدا حكوومه‌تی زۆرینه‌ هه‌یه‌ كه‌ له ‌نێوان ئه‌و حزبانه‌ی زۆرینه‌یان به‌ده‌ست هێناوه‌ دروست ده‌كرێت".

ناوبراو ئه‌وه‌شی‌ وت: "حكوومه‌تی بنكه‌فراوانیش هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌شداریان له ‌هه‌ڵبژاردن كردوه‌ به‌شدارده‌بن، بۆ دیاری كردنی یه‌كێک له‌و جۆره‌ حوكمڕانیانه‌ش پێویسته‌ چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان و چه‌ند ڕۆژی ئاینده‌ بكرێت".

سەرچاوە: ‌SNN

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 38588

Your Comment

You are replying to: .
captcha