به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌لی حه‌مه‌ساڵح په‌رله‌مانتاری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و سه‌رۆكی لیستی گۆڕان له هه‌ڵبژاردنی 30ی ئه‌یلوولی په‌رله‌مانی كوردستان له‌باره‌ی پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم ڕوونکردنه‌وه ده‌دات و له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووک ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندوووه که "من یه‌کێک بووم له‌وانه‌ی كارم بۆ هه‌ڵپه‌ساردنی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم كرد به وردبینییێكی زۆره‌وه كردمان و ئه‌مڕۆمان له پێش چاو بوو، ته‌نیا بۆ موزایه‌ده بمانوتایه پێویسته هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم بكرێت، ئێستاش سه‌رۆكێک به‌و هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌وه به بێ چاودێری هاتبا باش بوو؟ یان سه‌رۆک نه‌بێت و دامه‌زراوه هه‌ڵپه‌سێردرێت؟."
ناوبراو ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند که "ئێمه له سه‌ره‌تاوه دژی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم بووین له نێو خه‌ڵكدا و ئێستاش دژین، ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم بكرایه كاندیدی له "یه‌كێتی و پارتی"، كه‌سێكی پارتی ده‌بوو به‌م دۆخه‌ی كوردستان ده‌یبرده‌وه به هه‌موو ده‌سه‌ڵاته زۆره‌ی به بێ چاودێری په‌رله‌مان، دیكتاتۆر دروست ده‌بوو، یه‌كێتیش سه‌رۆک كۆماره‌كه‌ی به بێ گرفت وه‌رده‌گرت. حه‌جمی ساخته‌كاری چه‌ندین هێنده‌ی زیاتر ده‌بوو."
له‌باره‌ی كاراكردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بارزانی ئه‌وه ئاشكرا ده‌كات "به‌دڵنیایییه‌وه یاساكه نه‌ک ڕێگا نادات بارزانی بگه‌ڕێته‌وه، له ساڵی یه‌كه‌می په‌رله‌مان چاره‌نووسی دامه‌زراوه‌كه یه‌كلا ده‌بێته‌وه، ده‌توانین كار بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌كه بكه‌ین."
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات نه‌وشیروان مسته‌فا و گۆڕان زۆر دژی ئه‌و سفقه بوون سه‌رۆكی هه‌رێم به سه‌رۆک كۆمار، ئه‌و سفقهش تێكدرا.
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت: "له مانگی 11ی 2017دا بڕیار بوو هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم بكرێت، جگه له گۆڕان كه‌س كاندیدی هه‌بوو؟ بێگومان نه‌خێر، كه‌واته: هه‌مووی ڕازی بوو به چۆڵ كردنی ساحه‌كه بۆ پارتی".
پێشتریش فازل به‌شاره‌تی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتی بۆ رادیۆ نه‌وا ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد که "کاتێک مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم بوو له‌لایه‌ن حزبه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌وڵێكی ناڕه‌وا هه‌بوو بۆ له‌كه‌دار كردنی ئه‌و پۆسته و مه‌سعوود بارزانی" و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا که "مه‌سعوود بارزانی ئه‌و پۆسته وهرناگرێتهوهو، بۆ كاراكردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمیش چاوه‌ڕوانی گفتوگۆی داهاتووی پارتی و لایه‌نه‌كان ده‌كرێت".
سه‌رچاوه: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment