ڕێژەی کاڵای هەناردەکراو لە دەروازەی خەسرەوی و پەروێزخانەوە ئاشکرا دەکرێت

بەشی کرماشان- قایمقامی قەسر شیرین وتوویەتی لە ماوەی 6 مانگی ڕابردوودا 226 ملوێن و 305 هەزار و 419 دۆلار کاڵا لە مەرزی پەروێزخان و خەسرەوییەوە بەرەو عێراق و هەرێمی کوردستان هەناردە کراوە.

کوردپرێس:

مورادعەلی تەتەر لەو بارەیەوە بە ئاژانسەکانی هەواڵی ڕاگەیاند بڕی کاڵای هەناردە کراوە زیاتر لە 226 ملوێن دۆلار بووە و لە باری کێشیشەوە 921 هەزار و 773 تەن هەناردە کراوە و زۆرینەی کاڵاکانیش بریتی بوون لە چیمەنتۆ و تەماتە و دۆشاوی تەماتە و شووتی و دانەوێڵە و کەرەستەی بیناسازی.

ناوبراو زیادی کرد لەو بڕە کاڵایە 79 ملوێن و 996 هەاز و 991 دۆلاری لە دەروازەی سنووری خەسرەوییەوە هەناردە کراوە کە کێشەکەی 250 هەزار و 996 تەن بووە و 146 ملوێن و 308 هەزار و 428 دۆلار کاڵاش لە دەروازەی پەروێزخانەوە هەناردە کراوە کە کێشەکەی چوار ملوێن و 670 هەزار و 807 تەن بووە.

قایمقامی قەسر شیرین هەروەهاش لە بارەی کاڵای هاوردەکراوی ئەو دەروازە سنوورییانەوە ڕایگەیاند لە 6 مانگی یەکەمی ئەمساڵدا لە دەروازەی پەروێزخانەوە 3 هەزار و 514 تەن بوو کە بایەخەکە دەگاتە دوو ملوێن و 70 هەزار و 677 دۆلار.

تەتەر لە بارەی بڕی سووتەمەنی هەناردەکراو لەو دەروازە سنوورییەوە ڕایگەیاند لە هەمان ماوەی شەش مانگی یەکەمدا لە دەروازەی پەروێزخانەوە 10 ملوێن و 31 هەزار و 476 تەن سووتەمەنی هەناردە کراوە کە بایەخەکەی دەگاتە 362 ملوێن و 998 هەزار و 414 دۆلار و بە 37 هەزار و 675 تەنکەری نەوت گوازراوەتەوە.

News Code 38563

Your Comment

You are replying to: .
captcha