دەنگدانی یەکەمی پەرلەمان هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری یەکلا نەکردەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دەنگدانی یەکەمی پەرلەمان هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری یەکلانەکردەوە و وا بڕیارە کەمێکى تر دەنگدانی دووەم دەست پێبکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە خولی یەکەمى هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماردا لە پەرلەمانی عێراق هیچ کام لە کاندیدەکان دەنگی پێویستیان بەدەست نەهێنا.

لە خولی یەکەمدا بەرهەم ساڵح ١٦٥ دەنگ و فوئاد حسێن ٩٠ دەنگی هێنا.

به‌ گوێره‌ى ياساى كارپێكراوه‌كان و ده‌ستوور، له‌ خولى دووه‌مى ده‌نگداندا براوه‌ به‌ رێژه‌ى په‌نجا كۆ يه‌ک ده‌بێته‌ سه‌رۆكى كۆمار.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 38472

Your Comment

You are replying to: .
captcha