هاوسه‌رۆکی هه‌ده‌په‌: گۆشه‌گیر كردنی ئۆجه‌لان هۆكاری قه‌یرانی داراییی توركیایه‌

به‌شی تورکیا- په‌روین بوڵدان هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په‌ پێیوایه‌ یه‌كێک له‌و هۆكارانه‌ی وای كردوووه‌ توركیا دووچاری قه‌یرانی دارایی ببێته‌وه‌ گۆشه‌گیركردنی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لانه‌ له‌ زیندانی ئیمراڵیدا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، په‌روین بوڵدان هاوسه‌رۆکی هه‌ده‌په‌ له‌ كاتی به‌شداری كردنی له‌ دووه‌مین كۆنگره‌ی لقی هه‌ده‌په‌ له‌ مێرسین گوتارێكی پێشكه‌ش كرد‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا‌ كه‌ ئاكپارتی له‌ دوای هه‌ڵبژاردنی 24ی حوزه‌یران به‌ڵێنی دا كه‌ هاووڵاتیان ده‌خاته‌ ناو خۆشیه‌وه‌ به‌ڵام ده‌بینین ئێستا‌ حاڵی توركیا گه‌یشتوووه‌ته‌ كوێ.

بوڵدان له‌ وتاره‌كه‌یدا هێرشی كردوووه‌ته‌ سه‌ر ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان به‌وه‌ی گوتبووی له‌ توركیا قه‌یران و مه‌یران بوونی نییه‌.

ناوبراو ده‌شڵێت: "ئه‌ردۆغان ڕاست ده‌كات توركیا قه‌یران و مه‌یرانی نییه‌ چوونكه‌ دیاره‌ قه‌یرانی دارایی كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌وان نه‌كردوووه‌ بۆیه‌ به ‌به‌های ملیۆنان دۆلار له‌لایه‌ن شێخی قه‌ته‌ره‌وه‌ فڕۆكه‌ی به‌ دیاری بۆ دێت".

له‌ به‌شێكی‌تری وتاره‌كه‌یدا بوڵدان پێیوایه‌ ئه‌و كاته‌ی ده‌رگای گفتوگۆی ئیمراڵی كرابوووه‌وه‌ و دیالۆگ له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان ده‌كرا له‌ ڕووی دارایی و سیاسییه‌وه‌ بارودۆخی توركیا زۆر باش بوو به‌ڵام یه‌كێک له‌و هۆكارانه‌ی توركیای دووچاری قه‌یران كردوووه‌ته‌وه‌ گۆشه‌گیركردنی ئۆجه‌لانه‌ له‌ زیندانی ئیمراڵیدا.

سه‌رچاوه‌: باسنیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38458

Your Comment

You are replying to: .
captcha