به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، پاشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی دووشه‌ممه 1ی تشرینی یه‌که‌م نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و شاندێكی باڵای یاوه‌ری له به‌غدا به جیا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له هادی عامری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی (ئهلبیناء)، فالح ئه‌لفه‌ییاز سه‌ركرده له هاوپه‌یمانی (ئهلبیناء)، عه‌ممار ئه‌لحه‌كیم سه‌رۆكی ڕه‌وتی حیكمه، نووری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا، ئه‌یاد عه‌للاوی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی وه‌ته‌نییه، ده‌سته‌ی سیاسیی ڕه‌وتی سه‌در و هاوپه‌یمانیی میحوه‌ر كۆ بوووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كاندا دواپێشهاته‌كانى پرۆسه‌ى سیاسیى عێراق خرانه به‌ر باس و گفتوگۆ و جه‌خت له گرنگیى پرۆسه‌یێكى سیاسیى ته‌ندروست له وڵات كرایه‌وه كه بتوانێت سه‌ركه‌وتوانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ قۆناغى داهاتووى عێراقدا بكات و به سه‌ر كێشه و سه‌ختییه‌كاندا سه‌ربكه‌وێت.
له كۆبوونه‌وه‌كاندا جه‌خت له‌وه كرایه‌وه كه به‌پێى بنه‌ماكانى سازان و هاوبه‌شى و هاوسه‌نگى و له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى عێراق و هه‌موو پێكهاته‌كانى، لایه‌نه سیاسییه‌كان هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بن بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رۆكایه‌تیى كۆمار و حكوومه‌تى داهاتووى عێراق له‌سه‌ر بنه‌ماى پاراستن و ڕه‌چاوكردنى ماف و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى ته‌واوى پێكهاته‌كانى عێراق ده‌ستنیشان بكرێن.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment