کوردپرێس:
لە ڕاگەیەندراوێکدا بزووتنەوەی ئیسلامی دەڵێت، كەشی نالەباری ناوچەكە و عێراق ھەلێكی زێڕینی داوە بەو دەسەڵاتە گەندەڵ و ساختەچییە ھەموو ئەو كارە ساختەكاریانەیان بۆ بچێتە سەر.
هەروەها دەڵێت "ناكرێت لە كەشێكی ئاوەھا ناسەقامگیردا ڕێژەی دەنگدان بكرێتە پێوەر بۆ ھێزە سیاسییەكانی كوردستان".
لە کۆتاییشدا ڕایگەیاندووە "ئێمە لەكاتێكدا كە تێبینیی جدیمان ھەیە لە سەر پرۆسەی سیاسی لە ھەرێم، لە ھەمان كاتیشدا دەبێت پێداچوونەوەی جدی بە كارەكانی خۆیشماندا بكەین و دەست بخەینە سەر خاڵە لاوازەكانمان و ڕەخنەی جدی بگرین لە ئەدای شێوازی كارمان".
ئەمە لەکاتێکدایە شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێیش لە کۆنگرەیێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەگەر ئەنجامەکان بەم شێوەیە بن نەوەی نوێ بەشداریی پەرلەمانی داهاتوو ناکات.
Your Comment