به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌زیز فه‌خرى به خه‌ندانى ڕاگه‌یاند: له پارێزگای هه‌ولێر "هه‌ندێک كێشه له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا هه‌یه" و له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه فشار ده‌خرێته سه‌ر نوێنه‌ری حزبه سیاسییه‌كان.
ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد: "له هه‌ندێک له بنكه‌كانى ده‌نگدان له‌لایه‌ن هێزه‌كانى ئاسایشه‌وه داواى ناوى نوێنه‌رى قه‌واره سیاسییه‌كان و كارمه‌ندانى سه‌ر سندوقه‌كانى ده‌نگدان ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ى بزانن سه‌ر به چ لایه‌نێكن."
عه‌زیز فه‌خری وتیشى: "له پارێزگاى هه‌ولێر یه‌ک ملیۆن و 36 هه‌زار و 419 هاووڵاتى مافى به‌شدارى كردنیان هه‌یه له هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان".
شایانی باسه؛ به‌یانیی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 30ی سێپتێمبێر پڕۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له هه‌رێم ده‌ستی پێكرد و نزیكه‌ی سێ ملیۆن ده‌نگده‌ر مافی به‌شداری كردنیان له پڕۆسه‌كه‌دا هه‌یه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment