به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، بافڵ تاڵه‌بانی دوای به‌شداری كردنی له پڕۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ په‌رله‌مانی كوردستان له سلێمانی کۆنگره‌یێکی ڕۆژنامه‌وانی ئه‌نجام دا و رایگه‌یاند: "ئێستا یه‌كێتی هه‌ستاوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش مانای وایه كه كوردستان هه‌ستاوه‌ته‌وه".
بافڵ تاڵه‌بانی په‌یامێكی ئاراسته‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان كرد و وتی:"پێشتر ده‌وترا گوایه یه‌كێتیی پاشكۆیه‌تی بۆ لایه‌نه‌كانی دیكه ده‌كات، ئه‌و سه‌رده‌مه كۆتایی هات و ئێستا حزبه‌كانی دیكه دوای یه‌كێتیی ده‌كه‌ون و یه‌كێتیش چیتر پاشكۆ نییه".
ناوبراو ڕاشیگه‌یاند، "ئێمه چه‌تره‌كه‌ی جه‌نابی مام جه‌لالین كه جێگه‌ی هه‌موو لایێک ده‌بێته‌وه و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش به‌ره به‌ره دێنه‌وه ماڵه گه‌وره‌كه خۆیان و ئێمه‌ش وه‌ک یه‌كێتی سوورین له‌سه‌ر پاراستنی یه‌كڕیزیی كورد".
بافڵ تاڵه‌بانی ئه‌وه‌شی وت: "ئێستا ده‌چمه به‌غدا و یه‌كێتی له‌وێش سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت، ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شداین یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رکۆماری عێراق له ناو په‌رله‌مانی عێراق ده‌بێت، یه‌كێتی له‌سه‌ر هیچ شتێک سوور نییه، ئه‌وه شتێكی دیموكراسییه و ئێمه هه‌وڵی خۆمان ده‌ده‌ین. یه‌كێتی خه‌می یهكڕیزییهتی له هه‌موو عێراق و یه‌كێتیش هیچ كات هێنده‌ی ئێستا به‌هێز نه‌بوووه".
سه‌رچاوه: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment