میدیا جیهانییەکان: ڕێژەی بەشداریی جەماورەی کوردستان لەم خولەی هەڵبژاردندا دادەبەزێت

<p dir="RTL" style="margin-right: 18pt; text-align: justify;">بەشی جیهان- ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسا ڕایگەیاندووە هەڵبژاردنی پەڕلەمانی کوردستان لە کاتێکدا بەڕێوە دەچێت کە جەماوەری کوردستان لە سیستەمی حکومڕانیی هەرێم ناڕازین و هەر ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی ڕێژەی بەشدارببوانی دەنگدان دابەزێت.

کوردپرێس:

لە هەڵبژاردنەکەی پەڕلەمانی کوردستان کە ئەمڕۆ یەکشەمە 30ی ئەیلوولی 2018 بەڕێوە دەچێت 30 قەبارەی سیاسیی هەرێمی کوردستان لەسەر 111 کورسیی پەڕلەمان ڕکابەریی یەکتر دەکەن و زیاتر لە 3 ملوێن کەس مافی دەنگدانیان هەیە کە بەشداریی ئەو هەڵبژاردنە بکەن.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی فەڕەنسا حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ماوەی ڕابردووی دەسەڵاتی خۆیدا نەیتوانیوە ژیانی هاووڵاتییان پێش بخات و هەر ئەوەش وا دەکات ڕێژەی بەشداربووانی ئەو هەڵبژاردنە تا ئاستێکی بەرچاو دابەزێت.

ئەو هەواڵدەرییە زیاتر دەنووسێت: حکوومەتی هەرێمی کوردستان نەک هەر ژیانی هاووڵاتییانی خۆش نەکردووە بەڵکوو لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا هەوڵی داوە ناڕەزایی و دەنگهەڵبڕینی مەدەنیی هاووڵاتییان کە داوای مافی خیان کردووە سەرکوت بکات هەر بۆیەش چاوەڕوان دەکرێت لەم خولەی هەڵبژرادندا ڕێژەی بەشداریی جەماوەری هەرێمی کوردستان تا ئاستێکی بەرچاو دابەزێت.

ژمارەیێک لە دانیشتووانی شاری هەولێر بە ئاژانسی فەڕەنسایان وتووە دەوڵەتەکانی خولە ڕابردووەکان لە هەر3می کوردستان نەیانتوانیوە ئاسایشی خەڵکی هەرێم دابین بکەن و ئەو دەوڵەتی ئەم جاریش هەر ناتوانێت بۆیە چاوەڕوان دعەکرێت ڕێژەی دەنگدەران لەم خولەی هەڵبژرادندا تا ئاستێکی بەرچاو دابەزین بە خۆوە ببینێت.

کەناڵی ئەلجەزیرەش تیشکی خستۆتە سەر ناڕەزاییی جەماوەری هەرێمی کوردستان لە حکومڕانیی دوو حیزبی باڵادەستی هەرێم واتا پارتی و یەکێتی وتوویەتی ڕەنگە ڕێژەی دەنگدەران لەم خولەی ئێستادا دابەزین تۆمار بکات.

ئەلمانیتۆریش ئاماژەی بە نیگەرانیی لایەنە ناڕازییەکان لە ڕوودانی تەزویر و ساختەکاری لەم خولەی هەڵبژرادن کردووە و نووسیویەتی ڕەنگە ڕێژەی بەشداربووان و دەنگدەران لەم خولەدا کەمتر لە خولەکگانی پێشووتر بێت.

News Code 38387

Your Comment

You are replying to: .
captcha