به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان له کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕای‌گه‌یاند: "ئه‌مڕۆ گه‌ل دیاری ده‌كات هه‌ر كه‌س و لایه‌نێک سه‌نگی چه‌نده به‌ڵام ئه‌وه مانای ئه‌وه نییه پێویستمان به یه‌كتری نه‌بێت و هه‌مووان برای یه‌كین و ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن له به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی كوردستان ده‌بێت".
كاتژمێر 8:00 سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ 30ی ئه‌یلوولی 2018 بنكه‌كانی ده‌نگدان به ڕووی نزیكه‌ی 3 ملیۆن ده‌نگده‌ری هه‌رێمی كوردستان كرانه‌وه و ده‌توانن تا كاتژمێر 6:00 ئێواره به‌شداریی له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستاندا بكه‌ن.
به گوێره‌ی ڕێنمایییه‌كانی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسیی هه‌رێمی كوردستان ده‌نگده‌ر ده‌بێت ناسنامه‌ی باری شارستانی و وڵاتینامه‌ی عێراقی پێكه‌وه بێت یان كارتی نیشتمان و پاسپۆرت ئه‌گه‌رنا ناتوانێت به‌شداریی پرۆسه‌كه بكات.
له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا 720 كاندید له ڕێگه‌ی 29 لیست و قه‌واره‌ی سیاسی به‌شدارن و له‌سه‌ر 111 كورسی په‌رله‌مان كه 100 كورسییان گشتی و 11 كورسییان كۆتایی پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئاینییه‌كانی كوردستانه كێبڕكێ ده‌كه‌ن.
پرۆسه‌كه له‌لایه‌ن ژماره‌یێک میدیا و ئاژانسی جیهان و میدیاكانی كوردستانه‌وه رووماڵ ده‌كرێت و چاودێریی نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی و كونسووڵخانه‌ی وڵاتان له هه‌رێمی كوردستان چاودێریی پرۆسه‌كه ده‌كه‌ن.
به‌ر له كردنه‌وه‌ی بنكه‌كان به ڕووی ته‌واوی ده‌نگده‌ران، كارمه‌ندانی كۆمیسیۆن ده‌نگیان دا و له بنكه‌كاندا چاو‌دێر و نوێنه‌ری لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌شدارن.
ڕۆژی 28ی ئه‌یلوولی 2018 ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ هێزه سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كان به‌ڕێوه چوو و زیاتر له 156 هه‌زار كه‌س به‌شدارییان تێدا كرد و كۆمیسیۆن له‌باره‌ی ده‌ره‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه ڕای‌گه‌یاند که دوای 72 كاتژمێر ده‌توانن ده‌ره‌نجامه‌كان رابگه‌یێنن.
سه‌رچاوه: K24
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment