عه‌بادی داوای لێكۆڵینه‌وه‌ له ‌حاڵه‌ته‌كانی تیرۆر ده‌كات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- عه‌بادی داوا له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ھه‌واڵگری ده‌كات لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ حاڵه‌ته‌كانی تیرۆر و ڕفاندن بكه‌ن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش وه‌زاره‌تی ناوخۆ و شانه‌ی هه‌واڵگری ڕاسپاردوووه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ تاوانه‌كانی تیرۆر و ڕفاندن له‌ به‌غدا و به‌سره‌ ده‌ست پێبكه‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ 29ی ئه‌یلوول نووسینگه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له‌ ڕاگه‌یێندراوێکدا بڵاوی كرده‌وه‌ که‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عیراق وه‌زاره‌تی ناوخۆ و شانه‌ی ھه‌واڵگری ڕاسپاردوووه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی ٤٨ سه‌عاتدا ڕێوشوێنی به‌په‌له‌ و خێرا له‌باره‌ی ڕووداوه‌كانی تیرۆركردن و ڕفاندن بگرنه‌به‌ر.

له‌و ڕاگه‌یێندراوه‌دا هاتوووه‌: سه‌رجه‌م ئه‌و كاره‌ تیرۆریستییانه‌ی ڕوو ده‌ده‌ن به‌ شێوه‌یێكی پلان بۆداڕێژراون و لایه‌نی ڕێكخراو له ‌پشت ئه‌و جۆره‌ پلانانه‌وه‌ كار ده‌كه‌ن كه‌ ئامانجیان تێكدانی ئارامی و ئاسایشی عێراقه به‌ پاساوی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی لادانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌رخستنی وه‌ک حاڵه‌تێكی ده‌گمه‌ن.

بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له‌ كاتێكدایه‌ له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا كچه‌ مۆدێلی عه‌ره‌ب تارا فارس به‌هۆی ده‌ستڕێژی گوله‌وه‌ تیرۆر كرا و مانگی ڕابردووش دوو پسپۆری جوانكاری له‌ دوو حاڵه‌تی گوماناویدا كۆتایی به‌ ژیانیان هێنرا و تا ئێستاش هیچ كه‌س له‌سه‌ر ئه‌و كرده‌وه‌ تیرۆریستییانه‌ ڕووبه‌ڕووی دادگا نه‌كراونه‌ته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: PUK media

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38385

Your Comment

You are replying to: .
captcha