کوردپرێس:
کونسوڵخانهى ئێران لەسلێمانی لهڕاگهیهنراوێكدا ئاگاداری هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە، لێدانی ڤیزای گەشتیاریی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەڕەچاوکردنی ڕێنمایی و پرۆتۆکۆلە تەندروستییەکانی وەزارەتی تەندروستیی ئێران تایبەت بەهاتنەناوەوەی گەشتیارانی بیانی بۆ ناو ئێران دەستی پێکردووەتەوە.
ئهوهشى ئاشكرا كردووه، پێدانی هەموو جۆرەکانی ڤیزا بە تەواوەی بێبەرامبەرە و کۆمپانیا گەشتیارییەکان جگە لەتێچوی تۆمارکردنی زانیارییەکانی تابیەت بەخوازیاران لەسایتی ڤیزای ئەلیکترۆنی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران (ئەوپەڕی پێنج هەزار دینار)، مافی وەرگرتنی هیچ بڕە پارەیێکی دیکەیان نییە.
بهگوێرهى پهیامهكهى كونسوڵخانهى ئێران لهسلێمانى، لەمەولا هیچ کۆمپانیا و نووسینگەیێکی گەشتیاری بۆیان نییە لەپێنج هەزار دینار زیاتر وەربگرن لەبەرامبەر وەرگرتنی هەرجۆرە ڤیزایەکی ئێران بۆ هەرکەسێک بەڤیزای گەشتیاریشەوە.
Your Comment