بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە لە توویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لەبارەی هێرشەکەی شەوی رابردووی چەکدارانی داعش بۆ سەر گوندێکی قەزای شارەبان بڵاویکردەوە، "بە توندترین دەستەواژەکان سەرکۆنەی هێرشە خوێناوییە تاوانکارەکەی داعش دەکەین بۆ سەر کەسوکارمان لە دیالە".
ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو هێرشە جارێکی دیکە جەخت دەکاتەوە لەسەر پێویستی پێکەوە وەستانمان بە بەهێزی بۆ پاڵپشتی کردنی هێزە ئەمنییەکانمان لە دژی ئەم هەڕەشەیە کە هێشتا دەمانکاتە ئامانج.
بارزانی ڕاشیگەیاند: "رەحمەت بۆ شەهیدەکان و چاکبوونەوە بۆ بریندارەکانمان، دڵمان لەگەڵ کەسوکارمانە لە شارەبان، هاوبەشی کۆستە بەئازارەکەیانین".
Your Comment