بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هۆشیار عەبدوڵا ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لە نووسینێکدا بڵاوی کردەوە: "ئەگەر عێراق ئامادەبێت مەلەفی نەوتی هەرێم بە ئیلتزامەکانیەوە وەرگرێ بەڵایێکی گەورە لە کۆڵ خەڵکی کوردستان دەبێتەوە، هەڵەکان دەربارەی نەوتی هەرێم لە گفتوگۆکانی سەردەمی دەستووری عێراقەوە دەستپێدەکەن".
هۆشیار عەبدوڵا ئاماژەی بەوەش کردووە، "ئەو وەفدەی ئێستا لە بەغدایە وتویەتی بریاری رادەست کردنی نەوت لەدەسەڵاتی ئێمە گەورەترە".
ماوەی 10 رۆژە شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران لە بەغدایە و تا ئێستا چەندین کۆبوونەوەیان لەگەڵ بەرپرسانی حکوومەت و لایەنەکانی عێراق ئەنجام داوە، بەڵام تا ئێستا نەگەیشتونەتە هیچ رێککەوتنێک.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment