نێچیرڤان بارزانی: تائێستا قسەمان لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار و پارێزگاری کەرکووک نەکردووە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نێچیرڤان بارزانی، لەبارەی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق‌و پۆستی پارێزگاری کەرکوک ڕایگه‌یاند، "ئەو گرژییەی هەیە سۆشیال میدیا دروستی کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا ئێمە دانەنیشتوین گفتوگۆی لەسەر بکەین‌و چ پۆستێک بۆ کێ بێت‌و بە چ شێوەیێک دەبێت. گرنگ پۆست نییە گرنگ یەکدەنگییە بۆ بەغدا."

کوردپرێس:

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان له‌ لێدوانێكی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌ی‌ چۆنێتی‌ دابه‌شكردنی‌ پۆسته‌كانی‌ سەرۆک کۆماری عێراق‌و پارێزگاری کەرکوک له‌نێوان یه‌كێتی‌‌و پارتیدا وتی‌، "ئەو گرژییەی هەیە سۆشیال میدیا دروستی کردووە، بەڵام تاوەک,و ئێستا ئێمە دانەنیشتوین گفتوگۆی لەسەر بکەین و چ پۆستێک بۆ کێ بێت و بە چ شێوەیەک دەبێت. ئەوەی دەمانەوێت ئەوەیە کە کورد سەرکەوتوبێت، گرنگ پۆست نییە گرنگ یەکدەنگییە بۆ بەغدا."

وتیشی‌، "لەسەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان سەرقاڵی ئەوەین کە هەمو لایەنەسیاسییەکان بانگهێشت بکەین، ئەوەی بۆ ئێمە گرنگە ئەوەیە کە دەمانەوێت کورد یەکدەنگ بێت لەبەغدا."

لەبارەی ئەولەویەتی هەرێمی کوردستان بەرامبەر بەبەغدا نێچیرڤان بارزانی ڕونیكرده‌وه‌، "ئەولەویەتی ئێمە ئەوەیە کە دابنیشین لەگەڵ بەغدا، بێگومان جێبەجێکردنی دەستور سەبارەت بەئێمە گرنگەو وەکو هەرێمی کوردستان هەم ئەرکمان هەیەو هەم ماف، دەبێت لەم چوار ساڵەدا کێشەکانمان لەگەڵ بەغدا چارەسەر بکەین."

لەوەڵامی پرسیارێکی دیکە لەبارەی نیگەرانی بەشێک لەلایەنەکان لەبارەی هەڵبژاردن، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "لەئەنجامدا دەبێت کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن بەجیدی کار لەسەر ئەوە بکات نیگەرانی لایەنەکان بڕەوێنێتەوە، ئەوە بۆچونی ئێمەیەو لەناو خۆیاندا ئەوانە دەگەنە رێککەوتن‌و لەڕوی یاساییەوە دەتوانن داوای مافەکانی خۆیان بکەن."

News Code 3811

Your Comment

You are replying to: .
captcha